زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان هۆشداری له‌سه‌ر زیاد له پێویست خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ته‌ندروستی و مه‌ترسی و زیانی زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو هیچی كه‌متر نییه له زیانه‌كانی نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو.
گۆڤاری "Business Insider" له بابه‌تێكدا تیایدا هاتوه كه‌سێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه پێویستی به خواردنه‌وه‌ی 3 لیتر له ئاو هه‌یه و گورچیله له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ته‌نها توانای به‌كارهێنانی 100 بۆ 800 میلیگرام له ئاو هه‌یه و ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ڕۆژێكدا زیاتر له 3 لیتر ئاو بخۆیته‌وه ئه‌وه شله‌ی ئاو له له‌شدا كۆده‌بێته‌وه و ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت "ژه‌هراوی بوون به ئاو"
له حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوونی جه‌سته به ئاو ئاستی سۆدیۆم له خوێندا داده‌به‌زێت و به‌هۆی ئه‌مه‌وه ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن ئاسان نابێت و ئاو له شانه چه‌وره‌یه‌كان و ماسولكه‌كان كۆده‌بێته‌وه و مرۆڤ توشی ئازاری سه‌ر و بێ ئاگای ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وه زیان به خانه‌كانی مێشك و ده‌ماغ ده‌گات.
دكتۆره لیز ویناندی پزیشكه له سه‌نته‌ری پزیشكی له زانكۆی ئۆهایۆ له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" بۆ زانینی پێویستی جه‌سته به ئاوی خواردنه‌وه ده‌توانیت پشت ببه‌ستیت به ڕه‌نگی میزه‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر تۆخ بێت ئه‌وه مانای وایه له‌شت پێویستی به ئاو هه‌یه و ئه‌گه‌ر ڕه‌نگه‌كه‌ی زه‌ردی كاڵ بێت ئه‌وه مانای وایه ئاوی پێویست ده‌خۆیته‌وه و هیچ كێشه‌ت نییه"
AM:08:50:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1955
جار خوێنراوه‌ته‌وه