له ماوه‌ی دووگیانی‌دا له‌م كارانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
خانمان له ماوه‌ی دووگیانی‌دا زۆر پێویسته له پێناو ته‌ندروستی خۆی و كۆرپه‌كه‌ی زیاتر ئاگاداری ئه‌و كارانه بێت كه ده‌یانكات، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌م كارانه دووربكه‌ویته‌وه.
1-خوێن مه‌به‌خشه چونكه خۆت و كۆرپه‌كه‌ت زیاتر له هه‌موو كه‌س پێویستیان پێیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئافره‌تی دووگیان ناتوانێت خوێن بدات.
2- وێنه‌ی تیشكی ئێكس مه‌گره چونكه ئه‌مه زیانی درێژ خایه‌نی ده‌بێت و ڕه‌نگه مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆت و كۆرپه‌كه‌ت دروست بكات كه چاره‌سه‌ری نه‌بێت.
3-هه‌تا ده‌توانیت له به‌كارهێنانی ده‌رمان و ئازار شكێن دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
4-لێكردنه‌وه‌ی موو به مادده‌ی كیمیاوی و سپی كردنه‌وه و بۆركردنی پێست و بۆیاخكردنی قژ ئه‌و كارانه‌ن كه نابێت خانمان له ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئه‌نجامیان بدات.
5-ساونا و گه‌رماوی زۆر گه‌رم به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای دووگیانی ئه‌گه‌ری له‌بارچوون زیاتر ده‌كات.
AM:09:34:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1379
جار خوێنراوه‌ته‌وه