‌خوراندنی چاو زیانی هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-

هەمیشە ئەم پرسیارە دووبارە دەبێتەوە كەئایا چاوخوارندن دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەتەندورستی چاو ، پزیشكان وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەنەوە و رایدەگەیەنن لەهەندێك كاتدا خوراندنی چاو  كاریگەری لەسەر چاو و بینین هەیە، بەڵام ئەگەر خوراندنی چاو بە هێواشی و لەسەر خۆ بێت هیچ زیانێكی نیە.

پزیشكان ئاماژەبەوەدەكەن خوراندنی چاو بەشێوەی بەردەوام و بەهێز رەنگە ببێتە هۆی كێشە لەوانە بەرزبونەوەی پەستانی چاو ، هەروەها لێكردنەوەی ماكیاژ و سڕینی فرمێسك پەستان دەخاتە سەر چاو ، بەڵام كاریگەری نامێنێت و دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی لە دوای خوراندنەكە.

بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان ئەگەر خوراندنی چاو بە شێوەیەكی توند و بۆماوەیەكی زۆر بێت كە ئاو لەچاو بهێنێت ئەوا زیان  بەبەشی پێشەوەی چاو و گلێنە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی چاوكزبوون. 

dohsuli


AM:09:22:18/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌