جیاوازی نێوان گرێ ی دەرونی و نەخۆشی دەرونی چی یە؟
وێستگە ستایل-
گرێ یاخود گرفتی دەرونی، بریتیە لە فشارێک کە کەسی توش بوو تاڕادەیەک ناڕەحەت و نیگەران ئەکات، بەڵام کاریگەریەکی بەرچاوی لەسەر ئیش و کار، پەیوەندی کۆمەڵایەتی، دەرونی تاک دروست ناکات.
کاتێک کەسی توش بوو بەگرێیەکە دەستەوەستان ئەبێت لە بەردەم فشارەکە، و ناتوانێت خۆی لەگەڵ بگونجێنێ یاخود بەسەریدا زاڵبێت، و کاریگەری بەرچاوی نەرێنی لەسەر دەرون، لایەنی کۆمەڵایەتی، و ئیش و کاری کەسەکە دائەنێت، ئەبێت بە نەخۆشی دەرونی.
بۆ نمونە کەسێک گرێ ی خۆبەکەم زانینی هەیە، ئەگەر بەسەریا زاڵ نەبێت، دوچاری خەمۆکی، دڵەڕاوکی، و ترسی کۆمەڵایەتی ئەکات.
د.هێمن فاتح حمەکریم
پزیشکی پسپۆڕی دەرونی
PM:12:07:15/11/2018
ئهم بابهته 8179
جار خوێنراوهتهوه