ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی قاوه ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كرد خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه له دوای خواردنه‌وه‌ی 9 خوله‌ك ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات وبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی درێژ بوونی ته‌مه‌نی پیاو بۆ ماوه‌ی 3 مانگ و ته‌مه‌نی خانمان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ.
هۆكاری ئه‌م كاریگه‌ریه‌ی قاوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی %7 و جه‌ڵته‌ی مێشك به ڕێژه‌ی %8 كه‌مده‌كاته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 350 مللیلتر قاوه بخواته‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت به‌ڕێژه‌ی %12 كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش سێ هێنده‌ی ئه‌م بڕه بخواته‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت به بڕی %18 كه‌مده‌بێته‌وه.
له ناو قاوه‌دا پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر هه‌یه ئه‌مه ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه و جگه‌ر چالاك ده‌كات و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌مه‌نت درێژ بێت و ته‌ندروست بیت ڕۆژانه یه‌ك كوپ قاوه بخۆره‌وه.
AM:09:23:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه