ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و یه‌كێتی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ نه‌خۆشی شه‌كره ڕۆژی 14 ی نۆڤه‌مبه‌ریان بۆ یاد كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره داناوه و مه‌به‌ست لێی وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه و له ڕۆژی له‌دایكبوونی چارلز بیست ه كه داهێنه‌ری مادده‌ی ئه‌نسۆلینه له ساڵی 1922 كه وه‌ك ده‌رمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شه‌كره دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێننه‌وه.
له هه‌موو جیهاندا له‌م ڕۆژه‌دا ڕێنمایی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شه‌كره بڵاو ده‌كرێته‌وه و له سلێمانی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت ڕێكخراوه و تا ئێستا 30765 نه‌خۆش له سه‌روو ته‌مه‌نی 15 ساڵ توشی شه‌كره بوون له شاری سلێمانی كه دانیشتووی شاره‌كه‌ن و ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌م شاره‌دا ده‌ژین و نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ژماره‌كه‌یان ده‌گاته 1333و 720 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان چاودێری دۆخی ته‌ندروستیان ده‌كرێت و كۆی گشتی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه له پارێزگای سلێمانی 32824 كه‌سن.
نه‌خۆشی شه‌كره دوو جۆره یه‌كێكیان بۆماوه‌ییه و ئه‌وی دیكه‌یان مرۆڤ له‌ڕێی خواردنی برشێكی زۆر له شه‌كر و كێشی زیاد و دڵه‌ڕاوكیَ توش ده‌بن و په‌نكریاس وه‌ك پێویست ناتوانێت ئه‌نسۆلین بڕژێنێته خوێنه‌وه به‌مه‌ش ئاستی شه‌كری ناو خوێن له ئاستی سروشتی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ئاگاداری ته‌ندروستی خۆی نه‌بێت و چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردنی زیاد ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر دوای خواردنی شیرینی و ژه‌مێك خۆراك ئاستی شه‌كری خوێن 140 میلیگرام /دیسیلیتر بێت ئه‌وه مانای وایه كه‌سه‌كه نه‌خۆش نییه و و ته‌ندروسته و به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌كر له‌نێوان 140-199 میلیگرام/دیسیلیتر بێت ئه‌وه مانای وایه كێشه‌یه‌ك هه‌یه له سوتاندنی شه‌كری خوێن و ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره زۆره.
AM:10:55:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه