چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه‌ی هیتله‌ر له‌گه‌ڵ منداڵێكی یه‌هودی
وێستگە ستایل-
ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه سه‌رۆكی نازیه‌كان "ئه‌دۆلف هیتله‌ر" ه كه باوه‌شی كردوه به منداڵێكی كچدا و پێده‌كه‌نن دیمه‌نه‌كه له ڕۆمانسیه‌ته‌وه زۆر نزیكه.
وورده‌كاری ئه‌م وێنه‌یه هه‌ڵگری چیرۆكێكی خه‌ماویه، له كاتێكدا ئه‌م پیاوه هۆكاری مردنی 6 ملیۆن یه‌هودی بووه و ئه‌م كچه منداڵه‌ی له‌گه‌ڵ هیتله‌ر ده‌ركه‌وتووه یه‌هودیه.
ئه‌م وێنه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1933 و له فرۆشتنێكی ئاشكرا له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نمایش كرا به نرخی 10 هه‌زار دۆلار.
بیل بانا گۆبۆلۆس كه پسپۆڕی مه‌زاده تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی "مه‌یل ئۆنلاین" وتویه‌تی" ئه‌م وێنه‌یه پارچه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن و تایبه‌ته و هیتله‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه ته‌نها بۆ ڕیكلام بڵاوكردۆته‌وه به‌ڵام وه‌ك دوو كه‌س ده‌رده‌كه‌ون كه زۆر نزیك بن له‌یه‌كتر.
ده‌وترێت له یه‌كێك له ساڵه‌كانی باد كردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی هیتله‌ر ڕۆزا و دایكی له‌و خه‌ڵكانه بوون كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی دووه‌می هیتله‌ر وه‌ستاون كه له‌سه‌ر چیای ئه‌لب بووه له ساڵی 1933 و یادی له‌دایكبوونی ئه‌م كچه هاوتای ڕۆژی له‌دایكبوونی هیتله‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیتله‌ر میوانداری ئه‌م منداڵه و دایكی كردوه و ئه‌م وێنه‌یه‌یان به‌یه‌كه‌وه گرتوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كارۆلین و دایكی یه‌هودین ئه‌مه له ناو نازیه‌كان بڵاوبۆوه به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته كاری له په‌یوه‌ندی هیتله‌ر و ئه‌م منداڵه نه‌كرد و هیتله‌ر كۆپیه‌كی وێنه‌كه‌ی به واژۆی خۆی بۆ ئه‌م منداڵه ناردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی" ئازیزه‌كه‌م نینیاو له ئه‌دۆلف هێتله‌ره‌وه ، میونخ 16 ی یۆنیۆ/حوزه‌یران 1933" .
له ماوه‌ی ساڵی 1935 هه‌تا 1938 په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌نێوانه‌ئه‌م خێزانه و هیتله‌ر و سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆكی نازیه‌كان داوای كردوه كه هیتله‌ر به ته‌واوه‌تی په‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م دایك و كچه ببڕێت.
هۆفمان كه ئه‌م وێنه‌یه‌ی گرتوه ده‌ڵێت" هیتله‌ر هیچكات ئه‌و بڕیاره‌ی به‌دڵ نه‌بووه" ته‌نها یه‌ك ساڵ دوای بڕینی په‌یوه‌ندی هیتله‌ر و ئه‌م منداڵه جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌ستی پێكرد و له ماوه‌ی 6 ساڵدا 6 ملیۆن یه‌هودی بونه‌ته قوربانی له لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه.
ڕۆزا له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا به‌هۆی توشبوونی به شه‌له‌لی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی میونخ له ساڵی 1943 له دوای 10 ساڵ له یه‌كتر بینین له‌گه‌ڵ هیتله‌ر كۆچی دواییكرد.
AM:10:31:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه