‌دایك ده‌بێت چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ قه‌ڵه‌و بێت؟

وێستگە ستایل-

 زۆر لە دایک و باوکان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ دەکەن منداڵەکەیان قەڵەو و خەپان و بێت بۆ ئەم مەبەستەش پەنا دەبەن بۆ بەکارهێنانی ئەو شیرانەی کە کەسو کاریان بەکاری دەهێنن و منداڵیان قەڵەوە ئەمەش وادەکات چەند جارێك شیر بگۆرن بۆ منداڵەکەیان , یان دەرمان بەکار دەهێنن بۆ ئەو مەبەستە له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان  ئاكۆ كه‌ریم وه‌ڵامی ئه‌و دایكانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پرسیاره‌یان هه‌یه‌ و ڕونكردنه‌وه‌یان پێ ده‌دات.

دكتۆر ئاكۆ ده‌ڵێت"ئەوانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵ زیاتر ئەم کێشەیان هەیە چونکە شیری دایک رێگر دەبێت لە قەڵەوی ئەمەش نیعمەتی خودایە چونکە قەڵەوی نەخۆشییە، بەڵام بە داخەوە دایکان پەنا دەبەنە بەر شیری قوتوو بۆ ئەم مەبەستە"

ده‌شڵێت" ئێمە وەک پزیشکی منداڵان رێنمای کەس ناکەین شیر بگۆڕێت یان دەرمان بکار بهێنێت بۆ مەبەستی قەڵەوی تەنها لەو کاتانە نەبێت کە منداڵەکە بەدخۆراک بێت "

دایکێک دەپرسێت : منداڵەکەم زۆر لاوازە وەک منداڵانی تر نییە ,چی لێبکەم ؟

 دكتۆر ئاكۆ له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت"لاوازی و بەدخۆراکی منداڵ بە چاو هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێ یان بە بەراود لەگەڵ منداڵی تردا ناکرێت،  منداڵ دەبێت پشکنینی بۆ بکرێ کێش و باڵا و قیاسی چوارچێوەی سەری بۆ بکرێ ئینجا هەڵسەنگاندی بۆ بکرێت"

تکایە منداڵی خۆت بەراود مەکە بە منداڵی کەسی دیكه‌،  گەر منداڵەکەت کێش و باڵا و چواچێوەی سەری ئاسای بوو واتا منداڵەکەت گەشەی باشە،  وەهەروەها چاودێری بکە هەموو ٣-٦ مانگ جارێك بزانە باڵا و کێش و چوارچێوەی سەری گەشە دەکات وەک چۆن لە کاتی کوتان کێش و باڵا و چوارچێوەی سەر دەپێورێ بۆ منداڵ، گەر منداڵەکەت گەشەی باش بوو واتا منداڵەکەت تەندروستە گەر گەشەی باش نەبوو سەردانی پزیشکی منداڵان بکە , نە بە قسەی خەڵک شیری بۆ بگۆرە نە دەرمانی بۆ بکرە بۆ زیاد بوونی کێش و درێژ بوونی باڵا و قەڵەوی نیشانەێکی تەندروست نییە , قەڵەوی نەخۆشییە.


PM:12:36:12/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌