به‌وێنه... ئاگر ده‌وری كارداشیانی داوه
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی كیم كارداشیان چه‌ند وێنه‌یه‌كی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له ئاسمانی شاری كالاباساس ه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه به‌هۆی سوتانی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاگرێكی زۆر كه‌وتۆته‌وه.
كاراشیانی ته‌مه‌ن 38 ساڵ ماڵی له‌و ناوچه‌یه‌یه كه ئاگری لێ كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ناچار بووه به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی كۆبكاته‌وه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بچنه شوێنێكی ئارام هه‌تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
كارداشیان وێنه‌ی پیاوه‌كانی فریاكه‌وتنی بڵاوكردۆته‌وه و سوپاسی هاوكاریه‌كانی ئه‌وانی كردوه .
AM:10:12:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 755
جار خوێنراوه‌ته‌وه