‌به‌رده‌رگای جه‌هه‌نه‌م له‌ نمایش به‌رده‌وامه‌

وێستگە ستایل-

نمایش کردنی شانۆیی "بەردەرگای جەهەنم" پێدەنێتە یانزه‌هه‌مین ڕۆژی نمایشکردنییەوەو بڕیار وایە بۆ چەندین ڕۆژی تر بەردەوام بێت.

 لە بەر واری ۱۷/۱٠/۲٠۱۸  ناوەندی شانۆی تاڤ دەستی کرد بە نمایشکرد نی شانۆیی بەردەرگای جەهەنم لەنوسینی کاروان سۆفی و درهێنانی محەمەد مستەفا و بە بەشداری چەندین ئەکتەری بەتوانا و پاش ئەوەی لە لایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا بڕیاروایە ئەم کارە شانۆییە لە نمایشکردن بەردەوامبێت.

شانۆییەکە چیرۆکی کۆمەڵایەتی خێزانێک دەگێڕیتەوە کە کوزارشتە لە کێشە هەنووکەییەکانی کۆمەڵگای کوردی و وەک دەرهێنەری کارەکە دەڵێت" گرنگی ئەم کارەی ئێمە لەوەدایە بەتەواوی گوزارشتە لە کێشەو گرفتەکانی کۆمەڵگای کوردی و بەجۆرێک کاری لەسەر کراوە کە گوزێ‌رشتی ڕاستەوخۆبێت لە دۆخی ئێستامان. وە لەڕوی هونەریشەوە کارەکە بە جۆرێکە لە گەڵ رەچاو کردنی دۆخی ستاتیکیدا بەشێک بێت لە چێژی گشتی تاکی کوردوو هەموو کەس بتوانێت چێژی لێببینێت"

ناوەندی شانۆی تاڤ ناوەندێکی سەربەخۆی قازانج نەویستی شانۆییە، کە لە ۲۷/۳/۲٠۱۸ دا دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاندوو تا ئێستا توانیویەتی ڕۆڵێکی بەرچاو بگیڕێت لە دۆخی شانۆی سلێمانیدا ئەمەش بە دەرکردنی گۆڤاری تاڤی شانۆیی کە یەکەم گۆڤاری تایبەت بە شانۆیە کە ئێستا لە سەرتا سەری کوردوستان چاپ و بڵاو دبێتەوە لەگەڵ چاپکردن و بڵاو کردنەوەی زنجیرە کتێبی تۆری تاڤ، وە ڕاگەیاندنی یەکەمین ڤێستیڤاڵی تایبەت بە دەقی کوردی، و ئامادەسازی بۆ یەکەمین دیداری شانۆیی سلێمانی کە بڕیار وایە لە مانگی ئایندەدا ئەنجامی بدات. 


AM:08:47:27/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1503 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌