به‌وێنه... به‌هێزترین پیاوی جیهان هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی درامای"Game of Thrones" ی به‌ناوبانگ هاڤسۆر جۆلیۆس بجۆرنسۆن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كیلی هینسۆن ی هاوڕێی كرد‌و ئه‌م دوو هاوسه‌ره وێنه‌كانی خۆیان له ناو سروشت بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له گۆڤاری ده‌یلی مه‌یل بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه بجۆرنسۆن ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كه‌ی كردوه كه باڵای نیو مه‌تر له خۆی كه‌متره، درێژی باڵای زاوا 2.06 مه‌تره و باڵای بوك 1.57مه‌تره .
ئه‌م پیاوه ئایسله‌ندیه كه به "شاخ " ناسراوه ساڵی 2017 هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌یانه‌یه‌كی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ناسیوه كه وه‌ك مه‌ی گێڕ كاری كردوه و دوای قوڵبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئه‌مساڵ له ئایسله‌ندا هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
بجۆرنسۆن كه خاوه‌نی نازناوی به‌هێزترین پیاوی جیهانه ده‌ڵێت" هه‌تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه هیچ وشه‌یه‌كی پێ بڵێت به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جیاوازه و قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان كراوه"
PM:03:23:22/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3982
جار خوێنراوه‌ته‌وه