به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی ساواكه‌ت بزانه ده‌بێت چ جۆره خۆراكێكی پێ بده‌یت
وێستگە ستایل-
مناڵی ساوا له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگه‌وه پێویسته خۆراکیان پێ بدرێت ، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش پاش چوار مانگی به‌گوێره‌ی توانای مناڵه‌که بۆ خواردن و پێداویستیه خۆراکی یه‌کانی ؛ باشترین ئاماژه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت مناڵه‌که‌ت ئاماده‌یه بۆ پێدانی خۆراک بریتین له :
- منداڵکه ده‌توانێت سه‌ری به ڕێکی به‌رزکاته‌وه و سه‌ری به ڕێکی ڕابگرێت .
-کاتێ خواردنی لێ نزیک ده‌که‌یته‌وه، ده‌می ده‌کاته‌وه یان ده‌ستی بۆ ده‌بات .
-منداڵه‌که گرنگی ده‌دات به خواردنی که‌سانی ده‌وروبه‌ری یان هه‌وڵ ئه‌دات تامی بکات .
- جۆر و بڕی خۆراک به گوێره‌ی ته‌مه‌ن :
1- له کاتی له دایک بوونه‌وه تا ٤ مانگ :ته‌نها شیری دایک.
2- له ته‌مه‌نی ( ٤ ـــ ٦ ) مانگ : سریلاکی برنج یه‌که‌م جار ، دواتر سریلاکی شۆڤان یان جۆ : ۱ ــ ۲ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه دوو جار.
3- له ته‌مه‌نی( ٦ ـــ ۸ مانگ ) :
سه‌وزه : ده‌بێت بگوشرێت و ئاوه‌که‌ی بدرێت وه‌ک ته‌ماته‌و خه‌یار : یان پاک بکرێت و بدرێت له ڕنه و به کوڵاوی بیدرێت : ۲ ــ ۳ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه.
میوه : بگوشرێت و ئاوه‌که‌ی بدرێت : یان پاک بکرێت و بدرێت له ڕنه : ۲ ــ ۳ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه .
شه‌ربه‌تی میوه‌ی سروشتی % ۱۰۰ : باشتره له ماڵه‌وه خۆت ئاماده بکرێت : ۲ ــ ۳ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه .
گۆشت : به باشی بکوڵێت و جوان له‌ت بکرێت یان بدرێت له قیمه دوای کوڵاندنی : ۱ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه.
پاقله‌مه‌نی یه‌کان : به باشی بکوڵێت و جوان له‌ت بکرێت یان بدرێت له قیمه دوای کوڵاندنی : ۱ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه .
ئاوی شۆربای برنج و سه‌وزه و گۆشت : ۲ ــ ۳ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه.
4-له ته‌مه‌نی ( ۹ ــ ۱۰) مانگ :
- زه‌ردێنه‌ی هێلکه : به باشی کوڵا بێت و جوان له‌ت له‌ت کرا بێت.
-په‌نیر : جوان له‌ت له‌ت کرا بێت ۰
-ماست : بێ سهرتوێژ۰
-میوه‌ی تازه : پاک بکرێت و بکرێت به پارچه‌ی زۆر بچووکه‌وه.
- سه‌وزه : پاک بکرێت و بکرێت به پارچه‌ی زۆر بچووکه‌وه.
- نان : ته‌ڕ و نه‌رم بێت و بکرێت به پارچه‌ی زۆر بچووکه‌وه.
پێویسته له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر له مناڵه‌که‌ت نه‌که‌یت بڕێکی زۆر بخوات.
5- له ته‌مه‌نی ( ۱۱ـــ ۱۲ )مانگ :
- چیتر ڕێگه به منداڵه‌که ده‌درێت خۆراکی ئاسایی خێزانه‌که بخوات به مه‌رجێک کوڵاو بێت یان شل بێت و بکرێت به پارچه‌ی زۆر بچووکه‌وه.
-ڕێگه به مناڵه‌که‌ت به ئاره‌زووی له کام جۆری خۆراکه ؛ ئه‌وه بخوات و هانی مه‌ده که بڕێکی زیاتر بخوات له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت .
ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت مناڵ پێش یه‌ک ساڵ بیخوات :
-ئه‌و خۆراکانه‌ی ڕه‌نگه هه‌ستیاری دروست بکات : وه‌ک سپێنه‌ی هێلکه و مزره‌مه‌نی یه ترشه‌کان و شیری مانگا و که‌ره‌ی فستق عه‌بید.
-هه‌نگوین و ئاو و شۆربای گه‌نمه‌شامی.
-ئه‌و خۆراکانه‌ی ڕه‌نگه له قورگ بگێرێن و ببنه هۆی خنکان : وه‌ک خواردنی گه‌رم و ترێ و چه‌ره‌س و گویزه‌ر و سێ‌و و شیرینی و گۆشتی نه‌کوڵاو و له‌ت نه‌کراو .
-به‌هارات و توونی له خواردن و ترشیات.
- خۆراکی زۆر شیرین.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
PM:12:22:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3146
جار خوێنراوهتهوه