توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌م ته‌مه‌نه‌وه به‌شێك له پیاوان بیر له ناپاكی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
بۆچی پیاو ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خۆشی بوێت بۆ ده‌بێت ئه‌م كاره بكات؟ چی وا له پیاوان ده‌كات بیر له ناپاكی بكه‌نه‌وه؟له چ ته‌مه‌نێكه‌وه پیاوان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ناپاكی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن؟
له ڕاستیدا مه‌رج نییه هه‌موو پیاوان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ناپاكی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن ، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی "نیو هامبشیر" ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه پیاوان به ڕێژه‌ی %7 زیاتر له ئافره‌تان بیر له ناپاكی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌نه‌وه.
دوور له ته‌واوی ئه‌و هۆكارانه‌ی وا له پیاو ده‌كات بیر له ناپاكی هاوسه‌رگیری بكاته‌وه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه پیاوان له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئه‌و كاته‌ی ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه په‌یوه‌ندی كاتی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه دروست بكه‌ن و به‌دوای هۆكارێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن هه‌تا سۆز و چێژی سێكسیان پێ ببه‌خشێت و بۆ ئه‌وه‌ش زۆر كات ئافره‌تێك دیاری ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نی منداڵتر بێت له‌خۆی.
به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت بابه‌تی ناپاكی ڕێژه‌ییه و شتێك نیه ته‌نها به‌سه‌ر پیاوان و ته‌مه‌نێكی دیاریكراو بسه‌پێنرێت به‌ڵكو دۆخ و هۆكاره تایبه‌تیه‌كان ڕۆڵی گرنگ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌بینن.
AM:10:03:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4961
جار خوێنراوه‌ته‌وه