سوڵتانه هویام له‌پێناو توركیا ئه‌م كاره‌ی كرد
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی تورك له‌دوای خراپ بوونی دۆخی دارای وڵاتی توركیا بڕیاری ئه‌وه‌یاندا ته‌واوی ئه‌و پاره و سامانه‌ی هه‌یانه به دراوه جیاوازه‌كانی دیكه بیگۆڕنه‌وه به لیره‌ی توركی ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دارای وڵاته‌كه‌یان.
مریا‌م ئۆزلی كه ناسراوه به سوڵتانه هویام به‌ژداری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی كرد و ئه‌و پاره و سامانه‌ی هه‌یبوه گۆڕیویه‌تیه‌وه به دراوی وڵاته‌كه‌ی و ته‌واوی پاره‌كانی به یۆرۆ بووه و وه‌ك ده‌وترێت له به‌رامبه‌ر به‌ژداربوونی یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی درامایه‌ك بڕی 50 هه‌زار لیره‌ی توركی وه‌رده‌گرێت و ئه‌مه‌ش ده‌كاته 8 هه‌زار و 160 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی .
جگه له مریا‌م چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی تورك وه‌ك "هۆلیا ئۆشه‌ر " بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان به‌لیره‌ی توركی بگۆڕنه‌وه و ده‌وترێت له پێناو خۆشه‌ویستی وڵاته‌كه‌یان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
AM:08:40:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1358
جار خوێنراوه‌ته‌وه