‌ڤێستیڤاڵێک بۆ باشترین دەق لەهەر هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوە دەچێت

وێستگە ستایل-

 لە سەرەتای دامەزراندییەوە ناوەندی شانۆی تاڤ بانگەشەی بۆ ئەوە کردوو بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانیوه‌ کە بە گرنگییەکی زۆرەوە ئاوڕ لە دەقی شانۆی کوردی بداتەوەو وابکات و دەرفەتی ئەوە بڕەخسێنێت کە نوسەرانی کورد رێز لە ماندووبونیان بگیرێت. 

لەم چوارچێوەیەدا لە هەوڵدایە زۆربەی ئەو نمایشە شانۆییانەی کە پێشکەشی دەکات دەقی نوسەرانی کوردبن وگوزارشتی راستەوخۆ بن لەو سات و دۆخە ناوچەیی و دەرونی و سیاسیی و ئابوری و ئاینیانەی کە تێیدا تاکی کورد دەژی.

هەر لەم سۆنگەیەوە لە پێناو بوژانەوەی دەقی کوردی و هاندانی نوسەرانی شانۆ (ڤێستیڤاڵی دەقی شانۆی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان)  بە هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی / بەشی شانۆ ڕادەگەیەنێت و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەسەر جەم نوسەران و شانۆ کارانی کورد دەکات لەهەر چوار پارچەی کوردوستان و لە هەر شوێنێکی دونیابن بەشداری بکەن. 

بۆ یە  داوادەکەین لە بەر واری ١٠/١٠/٢٠١٨لە رێگەی پۆستی ئەلیکترۆنی ( [email protected])دەقەکانتان بنێرن، هەتاوەک و بەرواری ۱/۲/۲٠۱۹ و  پاشان لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن بۆ دەقەکان دەکرێت لە بەرواری ۲۷/۳/۲٠۱۹ لە ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی شانۆی تاڤدا و لەڕۆژی جیهانی شانۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.

خەڵاتەکانیش بەم جۆرە دەبن:_
۱ـ خەڵاتی یەکەمی باشترین دەق بریتیدەبێت لە خەڵاتی زێڕین کە لۆگۆی فێستیڤاڵ دەبێت و لەزێڕ دروستکراوە.
۲ـ بۆ هەر یەک لە دەقەکانی دووهەم و سێهەم خەڵاتی زیوین دەدرێت.
۳ـ هەریەک لە دەقی دووهەم و سێیهەم هاوشان لەگەڵ دەقی یەکەمدا لە چوار چێوەی کتێبێکدا چاپدەکرێن.
٤ـ باشترین دەقی یەکەم لە خولی دووەمی فێستیڤاڵدا، دەکرێ بەنمایش و دەخرێتە سەرشانۆو پێشکەش دەکرێت لەلایەن ناوەندی شانۆی تاڤەوە.

بەم مەرجانەی خوارەوە:_
۱ـ پێویستە دەقەکە لەلایەن نوسەرێکی کوردەو نوسرابێت.
۲ـ نوسەر ئازادو سەربەستە لە هەر چیرۆک و داستان و بەیت و حیکایەت یاخود رۆمانێکەوە دەقەکەی ئامادەبکات و بینوسێت.
۳ـ پێویستە ئەو دەقەی بۆ ڤێستیڤاڵەکە دەنێرێت پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاو نە کرابێتەوە.

بۆ ناردنی دەقەکان و هەر زانیارییەک  تکایە پەیوەندی بەم ئیمەیڵەوە بکەن.

[email protected]




AM:09:05:08/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 805 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌