ته‌نها یه‌ك ڕێگه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا مردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت
وێستگە ستایل-
ده‌وترێت " خۆشه‌ویستی ماوه‌یه‌كه و دواتر نامێنێت و كاڵ ده‌بێته‌وه" ڕه‌نگه زۆر كات له‌و كه‌سانه‌ت بیستبێت كه هاوسه‌رگیریان كردوه كاتێك ده‌ڵێن" هاوسه‌رگیری خه‌ونی په‌مه‌یی نییه و ڕۆمانسیه‌ت نییه چونكه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رك و بهرپرسیارێت دێته سه‌ر شانت ئه‌وه به ته‌واوه‌تی ژیان له پێش چاوت ده‌گۆڕێت"
له ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بۆ ئه‌وه نه‌ده‌ن ژیانیان خۆش بێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه سارد‌و سڕی نێوانیان خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی پێشوتریان له‌ناو ده‌بات و ورده ورده هیچ ئارهزویهكیان بۆ یه‌كتری نامێنێت.
ده‌توانیت ته‌نها به یه‌ك هه‌نگاوی ئاسان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت له ڕۆتین ڕزگار بكه‌یت ئه‌ویش به دووركه‌وتنه‌وه له وتنس وشه‌ی "من" و ته‌نها خود ویستی ، ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوو هاوسه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كاربهێنن ئه‌وه ده‌توانن به‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌نگ و قورسیه‌كانی ژیانیان زاڵ ببن و به‌خته‌وه‌ر بژین.
ئه‌وه‌شت له‌یاد بێت ئه‌گه‌ر تۆ كه‌مێك له ویست و داواكاریه‌كانی خۆت خۆش ببیت ئه‌وه به‌خته‌وه‌ر ده‌بن چونكه له‌خۆبای بوون و خۆشه‌ویستی وێران ده‌كات و كۆتای به هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی جوان ده‌هێنێت.
AM:11:07:26/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4412
جار خوێنراوهتهوه