سیرینا ویلیامز خۆی ڕوتكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی تێنس" سیرنا ویلیامز " له بانگه‌شه‌ی " ده‌ست له جه‌سته‌ی خۆم ده‌ده‌م" #Itouchmyself ی دوباره كرده‌وه ، كه ساڵی 2014 ده‌ستی پێكرد و تیایدا خانمه گۆرانیبێژه ناوداره‌كان به‌ژداریان كردبوو.
ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ زیاتر ئاشناكردن و ناساندنی خانمانه به مه‌ترسیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئه‌ویش له‌ڕێی پشكنینی خۆییه‌وه به‌جۆرێك خانمان خۆیان پشكنین بۆ جه‌سته‌ی خۆیان بكه‌ن هه‌تا بزانن هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌سه‌ر مه‌مكیان دروست بووه یان نا و له كاتی هه‌ستكردن به هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك ده‌توانن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه له حاڵه‌ته‌كه‌یان.
سیرنیا ی ته‌مه‌ن 36 ساڵ به‌م نزیكانه له گۆرانیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت كه تیایدا جه‌سته‌ی نیمچه ڕوته و له لێدوانی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یلی "به‌ریتانی ده‌ڵێت" ده‌بینن چۆن گۆرانی ده‌ڵێم وه‌ك فریشته‌یه‌ك"
هه‌ڵمه‌تی" ده‌ست له جه‌سته‌ی خۆم ده‌ده‌م" ساڵی 2014 وه‌ك ڕێزگرتنێك له خانمه گۆرانی بێژی ناوداری ئوستورالی Chrissy Amphlett ده‌ستی پێكرد كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ پێش ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
AM:09:02:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1756
جار خوێنراوه‌ته‌وه