به‌وێنه...خانمان ته‌نها خۆیان ده‌زانن له‌م دۆخانه‌دا چیان به‌سه‌ردێت
وێستگە ستایل-
هه‌مووان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌رزی به‌هار زوو بگات، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی دره‌نگ ده‌كه‌وێت به‌شێك له خانمان چیان به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌م وێنانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ده‌داته‌وه.
- ئه‌و كاته‌ی وه‌رزی به‌هار دره‌نگ ده‌كه‌وێت و هێشتا باران و به‌فر ده‌بارێت، ئه‌و خانمانه‌ی ئاره‌زووی ئه‌م وه‌رزه ده‌كه‌ن به جۆرێك جلوبه‌رگ ده‌پۆشن كه وه‌رزی به‌هار هاتبێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رما هاوشێوه‌ی وه‌رزی زستان بێت.
- پێڵاوی پاژنه به‌رز له‌پێده‌كه‌ن، ڕاسته شێوه‌كه‌ی زۆر جوان ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام له ڕاستیدا باش ئازاریان پێده‌گات.
-پۆشینی جلوبه‌رگ له وه‌رزی به‌هاردا ئاسان نیه، به‌یانیان به زستانه ده‌چیته ده‌ره‌وه و نیوه‌ڕۆ گه‌رم ده‌كات و ئێواران جارێكی دیكه ده‌بێته‌وه به زستان.
- وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری "چی له‌به‌ر بكه‌م" ده‌بێته كارێكی قورس.
-پێت وایه كه‌شو هه‌وا زۆر له‌بار و خۆشه به‌ڵام كاتێك ده‌چیته ده‌ره‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕێت كردوه.
AM:09:32:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5359
جار خوێنراوه‌ته‌وه