ئه‌گه‌ر له پایزدا توشی سه‌ر ئێشه ده‌بیت ئه‌مه هۆكاره‌كانیه‌تی
وێستگە ستایل-
وه‌رزی پایز جگه له‌وه‌ی گۆڕانكاریه له وه‌رزه‌كه‌دا له هه‌مان كاتدا ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین نیشانه‌ی جیاواز و نا ته‌ندروست به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی هه‌ستیاریان هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاری وه‌رزیان هه‌یه به‌رده‌وام توشی ئازاری سه‌رده‌بن له وه‌رزی پایزدا و بۆ ئه‌وه‌ش حه‌بی ئازار شكێن به‌كارده‌هێنن، له پایزدا ئه‌م چه‌ند نیشانه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌س ده‌رده‌كه‌وێت.
1- هه‌ستیاری وه‌رزی:
سه‌ر ئێشه‌ی نیوه هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون پێی هه‌ستیاری وه‌رزیه چونكه له‌م وه‌رزه‌دا جه‌سته بڕێكی زۆر له هیستامین دروست ده‌كات كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری له‌شه به‌رامبه‌ر به چه‌ند شتێك ، ئه‌گه‌ر له پایزدا سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ت هه‌بوو ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت چونكه ئه‌گه‌ری زۆره هۆكاره‌كه‌ی هه‌ستیاری جه‌سته‌ی تۆ بێت به‌رامبه‌ر به وه‌رزی پایز.
2-درێژی شه‌و ڕۆژ:
له وه‌رزی پایزدا ڕۆژ كورته و شه‌و درێژ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مه‌ش ببێته هۆی سه‌رئێشه‌ی نیوه و به‌هۆیه‌وه مرۆڤ توشی ئازاری چاوه‌كانی ده‌بێت و خه‌وی تێكده‌چێت ، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئازاری سه‌ر نه‌بیت ئه‌وه باشتر وایه سیستمی خه‌وت تێكنه‌ده‌یت.
3-گۆڕانكاری له پله‌ی گه‌رمی و كه‌شوهه‌وا:
نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو گۆڕانكاری له ڕااده‌ی شێ له‌م وه‌رزه‌دا هۆكاره بۆ ئازاری سه‌ر .
هه‌موو ئه‌م هۆكارانه به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه هۆی توشبون به ئازاری سه‌ر، ئه‌گه‌ر ئازاری سه‌رت له‌م وه‌رزه‌دا ته‌واو بێزاری كردویت ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
AM:09:01:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5622
جار خوێنراوه‌ته‌وه