باشترین چاره‌سه‌ری سروشتیه بۆ شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
زانا به‌ریتانیه‌كان له زانكۆی سالفۆرد له مانچسته‌ر له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرایان كردوه "گۆێچكه ماسی" چاره‌سه‌ری چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه ده‌كات.
له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه ئاشكرایان كردوه ئه‌و جۆره شه‌كره‌ی له پێكهاته‌ی گوێچكه ماسیدا هه‌یه ده‌كرێت ده‌رمان و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی لێ دروست بكرێت وه‌ك "شێرپه‌نجه‌ی سنگ و خوێن و مه‌مك و قۆڵۆن" و ئه‌م ده‌رمانه هیچ كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر نه‌خۆش دروست ناكات و زیانی نابێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی زاناكان ئه‌م ده‌رمانه‌ی له گوێچكه ماسی دروست ده‌كرێت ده‌كرێت له پله‌ی یه‌كه‌مدا بۆ منداڵانی توشبوو به شێرپه‌نجه به‌كاربهێنرێت چونكه هیچ كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ نابێت.
PM:03:25:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8023
جار خوێنراوه‌ته‌وه