خاوەن بورجە درۆزنەکان بناسە
وێستگە ستایل-
مرۆڤەکان بەپێی مانگی لەدایکبوون و بورجەکانیان خاسیەتەکانیان دەگۆڕێت، ڕەنگە هەندێک لە خاسیەتی ئیجابیان زۆربێت و هەندێک بەپێچەوانەوە.
پێگەی "ounousa" لەدایکبووانی ئەو بورجانە دەناسێنێت کە ئالوودەی درۆکردن بوون لە ژیانیاندا.
*گا
یەکێکن لەو کەسانەی زۆرترین درۆ دەکەن, سەرگوزەشتەی خەیاڵی زۆر دوور لە ڕاستیەوە دەگێڕنەوە، چێژ لە فێڵبازی دەبینن.
*دووانە
کەسانی خاوەن ئەم بورجە زۆر درۆ دەکەن، بەشێوەیەکی زۆر جوان درۆکانیان دادەڕێژنەوە داهێنانی تێدا دەکەن، دەیەوێت بە درۆکانی دڵنەوایی کەسانی تر بداتەوە، هەر بۆیە بڕواپێکردنیان کەمێک گرانە.
*شێر
لەدایکبووانی ئەم بورجە لە تەنگانەدا درۆ زۆر دەکەن و خێرا دروستی دەکەن و دەیهۆننەوە و دەیگێڕنەوە بۆ ئەوەی کارە خراپەکەیان بشارنەوە.
*کاوڕ
کەسایەتییەکانی ئەم بورجە بەشێوەیەکی جیاواز درۆ دەکەن، کاتێک درۆ دەکەن خۆیان بڕوا بەخۆیان دەکەن، چونکە زۆ باش دایدەڕێژن.
*سەتڵ
زیرەکانە درۆ دەکەن و تەنها بۆ ڕووپۆشکردنی کردەوە نەشیاوەکانیانە، زۆر ئاسانە لایان درۆکردن.
*نەهەنگ
ئەم کەسانە لە ژیانێکی خەیاڵی و بیرۆکەی سەیردا دەژین، هەر بۆیە پێویستی بەدرۆ دەبێت بۆ ئەوەی بیرۆکە خەیاڵیەکانی بگەیەنێت، بەڵام گەورەترین درۆ لەگەڵ خۆیدا دەکات وەک لە کەسانی دیکە.
PM:12:34:20/09/2018
ئهم بابهته 5651
جار خوێنراوهتهوه