یارجان وێنه‌یه‌كی پێش جوانكاری بڵاوكردۆته‌وه
وێستگە ستایل-
یارجان له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه وێنه‌كه‌ی پێش كاتی جوانكاریه.
یارجان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی"پێش چوار ساڵ ئەمڕۆ فەیسبوک بیری ھێنامەوە لێرەیا کەس نەی ئەناسیم ھیچ جوانکاریەکم نەکردبو بۆ ئەوانەی پێیان خۆش بو ببینن پێش نەشتەرگەری بەڕاستی چۆن بوم ھیچ شەرم لەوە ناکەم وێنەی پێش جوانکاریم دابنێم و گەر نەشتەرگەریم کردبێت بۆ حەزی خۆم بوە گەرنا ئەوە نەبوە لەشێوەو ڕوخسارم ڕازی نەبم وە شتێکی زۆر ئاساییە ئێستا سەنتەرە جوانکاریەکان پڕن بە کچ و کوڕیشەوە زۆرێکتان ھۆکاری ڕق لێبونەوەتان ئەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی من تەجمیلم کردوە ئازیز ھۆکارەکەی ئەوەیە من ھەر شتێک ھەر شتێک کە کردومە بڵاوم کردۆتەوەو لە قسەی ئەوانە ناترسم کە بەھۆی ئەوەوە قسەم پێبڵێن گرنگ لەگەڵ خۆم و ئێوەش ڕاستم بە تەحەداوە من یەکەم کەس بوم باسی تەجمیلەکانم کردبێت بێ ئەوەی ئەملاو لا بکەم بیرمە یەکەم جار کە چومە لای دکتۆر ھێمن فیللەری لێوم کرد بڵاوم کردەوە دکتۆر حەپەسابو وتی ھیچ کەسێکی بەناو با‌نگم نەبینیوە وا بکات بە پێچەوانەوە داوا ئەکەن بیشارینەوە ئیتر کە تەواوی ھێرش و قسەکان لەسەر من کرا ئیتر کەسانی تریش بڵاویان کردەوە کە جوانکاریان ئەکرد"
یارجان له‌دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر شێوه‌ی ڕوخساریدا هاتووه و ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سۆشیال میدیا باسی لێبكرێت كه شێوه‌ی زۆر گۆڕاوه و له ئێستادا ئه‌م خانمه وه‌ك مۆدێلێك له سۆشیال میدیا كارده‌كات.
PM:03:57:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 23890
جار خوێنراوه‌ته‌وه