به‌وێنه.. هونه‌رمه‌ندێكی ناودار كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه 19 ی سێپته‌مبه‌ر هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "جه‌میل راتب" له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایكرد، له‌دوای مردنه‌كه‌ی پرسیارێكی زۆر ده‌كرێت ئایا ئه‌م هونه‌رمه‌نده موسوڵمان بووه یان مه‌سیحی .
هانی التهامی به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك ئاشكرای كردوه كه ته‌رمی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌مڕۆ دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ر له قاهیره ده‌برێت و ئه‌مه بووه جێی سه‌رسوڕمانی بینه‌رانی فیلمی میسری چونكه تا ئێستا زۆرینه پێیان وایه كه موسڵمان نییه و مه‌سیحیه.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌وترێت هیچ جیاوازی نییه ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ر دینێكی هه‌بێت گرنگ ئه‌وه‌یه خزمه‌تی به سینه‌ما و هونه‌ری فیلم و دراما كردوه له میسر .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌تا له فه‌ڕه‌نسا و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی له‌و وڵاته ڕۆڵی بینیوه و دوای ئه‌وه‌ی بۆ خوێندن چۆته ئه‌و وڵاته و له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه پاره‌ی خه‌رجی لێبڕاوه بۆ ئه‌وه‌ش وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له‌و وڵاته كاری هونه‌ری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ژیانی خۆی په‌یدا بكات و دوای چه‌ند ساڵ كاركردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه میسر و له‌و وڵاته درێژه‌ی به كاره‌كانی داوه.
PM:02:27:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 18921
جار خوێنراوه‌ته‌وه