ڤیدیۆ: له‌نجه نوێترین ئه‌لبومی خۆی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ له‌نجه له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ئاشكرای كرد كه ئێواره‌ی دوێنێ نوێترین ئه‌لبومی كاری خۆی بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م خانمه له ئێستادا به گه‌شتێك له كوردستانه و له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رقاڵی كاره هونه‌ریه‌كانی بووه و شینی خۆشه‌ویستی ده‌بێته نوێترین ئه‌لبومی هونه‌ری ئه‌م خانمه.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی خۆی، هەوادارانی ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامی داوە به‌م دواییانه.
AM:09:50:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3141
جار خوێنراوه‌ته‌وه