‌هۆكار و چاره‌سه‌ری مل خواری لە منداڵان Torticollis

وێستگە ستایل-


ئەم حاڵەتە لەوانەیە زکماک بێت یان زکماک نەبێت(واتە دوای لەدایک بوون ڕوبدات)، ئەوەی زکماکە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بە فایبەر بوون و کورت بوونەوەی ئەو ماسولکەیە کە لە وێنەکەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

ئەم حاڵەتە هۆکاری زۆرە بەڵام هه‌ندێكجار گرێیه‌ك له‌ ماسولكه‌ی‌ ملدا دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌هۆی خواربوونی ملی منداڵ.

چارەسەری لەسەرەتاوە تەنها چارەسەری سرووشتیە واتە ڕاهێنان و وەرزش پێکردنی ملی منداڵەکە کە بەم شێوەیە ٩٠% ی منداڵان چاکدەبنەوە.

ئەگەر چاک نەبێتەوە یان چارەسەر نەکرا ئەوا کاریگەری دەکاتە سەر گەشەی دەم و چاو و دەبێتە ناڕێکی لە شێوەی دەم و چاوی منداڵەکە. بۆیە بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتە ڕوونەدات پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت.

ئامادەکردنی: د.نجات


PM:02:52:17/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 4283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌