دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی 5 سوودت پێده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت ئه‌م 5 سوده‌ی بۆ ته‌ندروستی ده‌بێت.
1- پێست: زاناكان له ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی پێست ده‌ڵێن"خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنه‌وه كهولیه‌كان كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پێست و پێست وشك ده‌كاته‌وه و چرچی له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كات كه توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێست بۆ شێوه سروشتیه‌كه‌ی ئاسان نابێت".
2-له‌ده‌ستدانی كێش: ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری زیادبوونی كێشیان به‌ڕادده‌ی %41 ه ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشت داببه‌زێت ئه‌وه باشتر وایه به ته‌واوه‌تی له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دووربكه‌ویته‌وه.
3-نوستن: شێوه و كاتی نوستن به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه كاری تێده‌كرێت ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌ی شه‌راب هه‌مان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر نوستن ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاتی نوستنت ئاسایی بێت ئه‌وه باشتر وایه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دووربكه‌ویته‌وه.
4-نه‌خۆشی شێرپه‌نجه: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له توشبوون به شێرپه‌نجه پارێزراو بیت ئه‌وه باشتر وایه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دووربكه‌ویته‌وه.
5-جگه‌ر: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به بڕێكی كه‌میش بێت زیان به‌جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و كاته‌ش له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دوورده‌كه‌ویته‌وه ئه‌وه جگه‌رت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
PM:02:31:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3162
جار خوێنراوه‌ته‌وه