گرنگترین نیشانه و هۆکاره‌کانی ئازاری پشت و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت دا بۆشایه‌ک هه‌یه که وه‌ک که‌ناڵێک یان ڕێڕه‌وێک وایه و دڕکه په‌تکی تیدایه و له ڕێگه‌یه‌وه ده‌ماره‌کان له مێشکه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن بۆ ده‌ست و قاچ و به‌شه‌کانی تری له‌ش ۰ هه‌ندێک جار ئه‌م که‌ناڵه ته‌سک ده‌بێته‌وه و کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی جیاواز دروست ده‌کات.
گرنگترین نیشانه‌کانی ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کان :
ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که کاتێ له بڕبڕه‌کانی پشت دا ڕوو ده‌دات هه‌ندێ جار هیچ نیشانه‌یه‌کی نابێت به‌ڵام زۆربه‌ی جار پشت ئێشه دروست ئه‌کات له‌گه‌ڵ ڕه‌قبوونی ماسوولکه و سڕ بوونی ده‌ست و پێ و قاچ به‌ڵام گرنگترین نیشانه‌کانی ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که له بڕبڕه‌کانی پشت دا ئه‌مانه‌ن :
1- پشت ئێشه‌که به‌رده‌وام نیه ، هه‌ندێ جار زۆره و زۆربه‌ی کات که‌مه ، ئازاره‌که دێت و ده‌ڕوات.
2- سڕبوون و گه‌رم بوون و هه‌ست به مێرووله کردن که له سمته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڕوات به‌ره‌و ڕان و سمت و لاق و پێ، بۆ لایه‌ک یان هه‌ر دوو لا.
3- جوڵه و هه‌ندێ وه‌رزش ئازاره‌که زیاد ده‌کات وه‌ک هه‌ستانه سه‌رپێ ، ڕویشتن ، پاسکیل لێخوڕین، به‌ڵام پاڵ که‌وتن ، دانیشتن ، که‌وتنه سه‌ر ده‌م ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه و نه‌مانی ئازار .
4- ئازاره‌که ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێکی ده‌وێت تا نه‌مێنێت و که‌م ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به حاڵ خۆت بچه‌مێنیته‌وه و ده‌ست بگریت به شتێکه‌وه وه‌ک مێز یان کورسیه‌ک.
5-نه‌مانی توانای به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی پێ ( FOOT Drop ) ، ناچار له‌سه‌ر پاژنه‌ی پێ ده‌ڕۆیت یان پێت ڕاده‌کێشیت به دوای خۆت دا .
6-نه‌مانی توانای ڕاگرتنی میز یان پیسایی یان نیشانه‌کانی تری بێهیز بوونی سیستمی ده‌ماره سه‌ربه‌خۆکان .
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
PM:12:23:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10756
جار خوێنراوه‌ته‌وه