خواردنی لیمۆ به توێكڵه‌وه مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت؟
وێستگە ستایل-
زۆر له هاوڵاتیان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا خواردنی لێمۆ به توێکڵه‌وه‌ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی تووشی شێرپه‌نجه ببێت؟ دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌ی داوه‌ته‌وه.
1- تا ئه‌م چرکه ساته هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نیه له سه‌ر ڕاستی ئه‌وه‌ی که خواردنی لێمۆ به توێکڵه‌وه ناهێڵێت تووشی شێرپه‌نجه ببێت به‌پێی زانیاریه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکی وئه‌نستدیودی ئه‌ڵمانی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی شیرپه‌نجه و ناوه‌نده ئه‌کایمی یه‌کانی تر بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه.
2- ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه باسی ده‌کات گوایه شاراوه‌ته‌وه ، پێشتر به ناوی ناوه‌ندی زانسته پزیشکی یه‌کان له ئه‌مه‌ریکا بڵاوکراته‌وه ،به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و ناوه‌نده ڕه‌تی کردۆته‌وه که ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه په‌یوندی به ئه‌وانه‌وه هه‌بێت و دواتریش چه‌ند جارێک ته‌ئکیدیان کردۆته‌وه.
3- بێگومان لیمۆ وه‌ک هه‌موو مزره‌مه‌نیه‌کان ده‌وڵه‌مه‌نده به کۆمه‌ڵێک مادده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان که زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کان کۆکن له سه‌ر ئه‌وی که ڕه‌نگه یارمه‌تی خۆپاراستن بدات له هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و پڕۆستات له مشک له تاقیگه دا، به‌ڵام پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بکرێت له سه‌ر مرۆڤ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و کاریگه‌ریه .
4- ته‌نها گرنگ ئه‌و زانیاریه پزیشکی یه نیه که ده‌وترێت به‌ڵکو ئه‌وه گرنگه کێ ده‌ڵێت ، به‌ڵگه‌کانی کامانه‌ن ، به چ مه‌به‌ستێک ده‌یکات.
5- هیچ خۆراکێک نیه که به ته‌نها له هه‌موو جۆره‌کانی شێرپه‌نجه بتپاڕێزێت چونکه سیستمی خواردنی ته‌ندروست و شێوازی ژیانی ته‌ندروست هه‌ردووکیان به یه‌که‌وه ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینن له خۆپاراستن له شێرپه‌نجه.
6- دیاره ئه‌م هه‌واڵانه له ئه‌مریکا و وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان بڵاوده‌کرێنه‌وه له‌به‌ر :
- ڕیکلام کردن بۆ که‌سێک یان به‌رهه‌مێکی دیاریکراو.
- بۆ ناوبانگ په‌یدا کردن یان به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ماشا کردنی تیڤی یان به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌کتیڤی ماڵپه‌ر و په‌یجه‌کان.
- بانگه‌وازکردن بۆ بیردۆزی موئامه‌ره‌ی نێوان کۆمپانیای ده‌رمان و زاناکان که تا ئێستا ده‌نگۆیه ونه‌سلمێنراوه.
5- هه‌موو لایه‌ک زۆر باش ئاگادارن که له کوردستانی باشوور لیمۆ له ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێت و ئاشكرایه به‌روبوومی هاورده‌کراو چۆنه، ته‌نها له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیارکراو نه‌بێت که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و بڕێکی که‌م به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
6-تکایه ئه‌م بابه‌ته مه‌به‌ست لێی ساردکردنه‌وه‌ی هاوڵاتی نیه له خواردنی لیمۆ به‌ڵکو ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌یه که دوورن له ڕاستی زانستی پزیشکی یه‌وه.
PM:12:22:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 7660
جار خوێنراوه‌ته‌وه