هیوا جه‌مال: هەمووی بانگەشەدەكەن وڵات ئاوەدان دەكەنەوە كەسێك نییە بڵێ رۆحەكان ئارامدەكەمەوە
وێستگە ستایل-
پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ڕووداو هیوا جه‌مال وێنه‌یه‌كی خۆی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" كه‌سێك نییه ڕۆحه‌كان ئارام بكاته‌وه"
هیوا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی"هەمووی بانگەشەدەكەن وڵات ئاوەدان دەكەنەوە، كەسێ نییە بڵێ رۆحەكان ئارامدەكەمەوە، دەروونەكان ئاوەداندەكەمەوە، ئێمە رۆحمان ماندووە دەروونمان پێویستی بە ئارامییە" و ئه‌م پۆسته‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنكاره له سه‌رو به‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كه تیایدا چه‌ندین كه‌س خۆیان بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌سه‌ر لیسته جیاوازه‌كان كاندید كردوه.
هیوا جه‌مال له دایكبووی ساڵی 1978 شاری سلێمانییه، ده‌رچووی بەشی رۆژنامەنووسی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانییه، له ساڵی 2000 ده‌ستی به كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه له چه‌ندین میدیا كاری كردووه له وانه رادیۆی نه‌وا و رۆژنامه‌ی ئاسۆ و سایتی سبه‌ی و كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئین و له ساڵی 2013 له كه‌ناڵی رووداو كار ده‌كات.
PM:12:12:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1738
جار خوێنراوه‌ته‌وه