بۆ ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر سوود له‌م ڕێنماییانه وه‌ربگره
وێستگە ستایل-
هه‌مووان ئاره‌زووی ژیانێكی ئاسووده و بێ كێشه ده‌كه‌ن، ده‌توانیت بۆ ژیانێكی ئارام و بێ كێشه سوود له‌م هه‌نگاوانه وه‌ربگریت.
1- پلان بۆ ژیانێكی نوێ دابنێ بەڵام بە زیرەكی و ئاقڵانە ئەم كار بكە و لە تەواوی ئەو شتانە دوور بكەوەرەوە كە پێشتر بونەتە مایەی تاڵكردنی ژیانت .
2- دوور بكەوەرەوە لەوەی چاوەڕێی هیچ شتێك لە هیچ كەسێك بكەیت و ئەوەی پێویستتە بۆ ژیانێكی نوێ هەوڵی بۆ بدە .
3- متمانە بەخۆبوونت زیاد بكە و ئەوەندەی پێویستە گرنگی بە خۆت بدە و خۆت وەلا مەنێ .
4- دوور بكەوەرەوە لە ڕەش بینی و هەمیشە بە ئومێد و ئاواتەوە هەنگاو بنێ بۆ تەواوی ئەو شتانەی بۆت دێنە پێشەوە بۆ ئەوەی بتوانیت سەركەوتوو بیت .
5- لە نرخ و بەهای هیچ هەنگاوێك كەم مەكەرەوە كە دەینێیت و نرخی هەموو ئەو هەنگاوانە بزانە كە بۆ سەركەوتن و ژیانێكی نوێ تۆ ئەنجامی دەدەیت .
6- لە هەڵەكانتەوە فێر ببە و هەرگیز جۆرێك ڕەفتار مەكە ئازاری خۆت بدەیت بەو هەڵانەی پێشتر ئەنجامت داون .
7- لەو كەسانە دوور بكەوەرەوە كە بەردەوام خەمۆكن و هیچكات ڕوو گەشی نازانن و هەمیشە ڕویان تاڵ و ناخۆشە .
AM:11:36:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2594
جار خوێنراوه‌ته‌وه