ڤیدیۆ: شیروان عه‌بدوڵا به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند شیروان عه‌بدوڵا له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "چی لە جوانی شارێک بکەم" بڵاوكرده‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه نوێه‌ی ده‌ڵێت"نوێترین بەرھەمم بۆ شاری سلێمانی خۆشەویست و کەسایەتیە ناودارەکانی
پێشکەش بە سەرجەم خەڵکی کوردستان و ھەوادارانم"، ھۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانیه ئاکۆ کانەبی نوسیویه‌تی و موزیک: مەریوان عەبدوڵا كاری تیادا كردوه و له مۆنتاژ و ئامادەکردنی : حەمەی سالار ه .
شیروان عه‌بدوڵا سوپاسی چه‌ند هاوڕێیه‌كی ده‌كات كه هاوكاری بوون له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره و ده‌شڵێت" ئەم بەرھەمەم بە مۆبایل دەنگەکەی ڕیکۆرد کراوە و کاک مەریوانی برام ئیشی موزیکی بۆ کردووە"
شیروان عەبدوڵا ساڵی 1975 لەگەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە و، لەساڵی 1995 ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووەو، لەئێستاشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و تێكست و ئاوازەو له ئێستادا بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ڕویكردۆته‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له كاری هونه‌ری دووره.
AM:09:40:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 25308
جار خوێنراوه‌ته‌وه