‌چۆنیه‌تی دروستكردنی لوقم

وێستگە ستایل-


پێویستیه‌كان:

١-یەك کوپ ونیو شەکر
٢-دوو بۆ سێ کەوچك جەلاتینی حەڵاڵ
٣-ئاوی گوڵاو
٤- ڕەنگ بەپێی حەزی خۆت
٥- نیو کوپ نیشاستە
٦- دوو کوپ ئاو
٧-گوێزی کاکڵە یان فستق نیو کوپ

دروست کردنی
سەرەتا قاڵبێکی شوشە دێنین زۆر بەجوانی نیشاستەی پیا ئەرێژین بە ژێری وچواردەریا ئامادەی دەکەین.

پاشان ئەو کەرەستانەی سەرەوە هەمووی تێکەڵ بەیەك بکە و تێکی بدە تاتەواو خاوبنەوەو دواتر ئه‌مه‌ دەخرێتە سەر ئاگرێکی هێواش بەردەوام تێك دەدرێت تا بڵق دەدات و خەست و توند دە بێتەوە نزیکەی دوانزە دەقەیەك لەسەر ئاگر بێت بەردەوام بە لە تێکدانی تا رەنگێکی شووشەیی وەردەگرێت.

پاشان ڕۆی دەکەینە ناو قاڵبە حازرکراوەکەوە پێشترئامادەمان کردبوو دادەنرێت تاسارد بێتەوە ئەتوانیت بیکەیتە سەلاجەوە بۆ ئەوەی تەواو توندبێتەوە بۆ سێ کاتژمێر پێش ئەوەی لە ناو قاڵبەکە رۆکرێت سەرەکەی بە نیشاستە جوان داپۆشەو رۆی کەرەسەر سینیەکی پاکو پان بەچەقۆ بیبڕە دەمی چەقۆکەت بدە لە نیشاستە بۆ ئەوەی پیا نەنوسێت پاشان هەمووی بەم شێوەیە نیشاستەی پێوەبکەو پێشکەش دەکرێت.

س: خواردن و شیرینی به‌تام 


PM:04:02:12/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 5182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌