شه‌ش هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام بیرت لێ بكاته‌وه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك له خانمان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن ده‌توانن كارێك بكه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان به‌رده‌وام ته‌نها بیر له‌وان بكاته‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته ته‌نها چه‌ند ڕه‌فتارێكی پێویسته له‌وانه‌ش:
1- ڕۆژانە هیچ نەبێت كورتە نامەیەكی بۆ بنێرە و پێی بڵێ " بیرت دەكەم " یان " پێكەنینكەناتم خۆش دەوێت " یان " ئارەزووی ڕۆژێكی خۆشت بۆ دەكەم " هەرچیەك لە ناخت‌دا هەیە بۆ گوازرشت كردن لە خۆشەویستی تۆ بۆ ئەو پێی بڵێ ، بەم ڕەفتارەت وا دەكەیت تەواوی ڕۆژەكە تەنها تۆ لەخەیاڵی ئەودا بیت و ئارەزووی ئەوە بكات بێتەوە لات.
2- جۆرێك عەتری تایبەت و ناسك هەڵبژێرە و بۆ بۆنخۆشكردنی خۆت بەكاریبهێنە ، بەم ڕەفتارەت وادەكەیت ئەو هەركات ئەم بۆنەی تۆ بچێت بەسەریدا تۆی بیر بكەوێتەوە و ئارەزووی باوەشێكی گەرمی تۆ بكات .
3- لەگەڵ هاوڕێ و خۆشەویستەكانت بچۆرە دەرەوە و كات بەسەر ببە ، بەم شێوەیە وادەكەیت هاوسەرەكەت بیرت بكات و نرخی كاتی هەبوونی تۆ بزانێت و ئارەزووی ئەوە بكات تاوێك زوتر بگەڕێیتەوە بۆلای .
4- دوور بكەوەرەوە لە ناردنی نامەی یەك لەدوای یەك بۆ هاوسەرەكەت و بێزاری مەكە بە تایبەت ئەوكاتەی ئەو لەسەر كارەكەیەتی ئەگەر زوو وەڵامی تۆ نەداتەوە ئەوە چەندین نامەی یەك لەدوای یەكی دیكەی بۆ مەنێرە بۆ ئەوەی بزانیت بۆ وەڵامی یەكەمی نەداوەتەوە ، تەنها یەك نامە و یەك وەی تۆ بەسە بۆ ئەوەی تەواوی ڕۆژ تۆی بیربێت .
5- ڕاستەوخۆ وەڵامی هەموو نامە و پەیوەندیەكانی مەدرەوە بۆ ئەوەی كەمێك لە چاوەڕوانیدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی هەاڵی تۆ بزانێت .
6- لە كۆتایدا ڕوبەڕێك لە ئازادی بە هاوسەرەكەت بدە و گرنگی بەخۆت بدە و كات بۆ خۆت و ئەویش تەرخان بكە و هەمیشە هەوڵ بۆ ژیانێكی بەختەوەر بدە .
PM:03:27:10/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 37318
جار خوێنراوه‌ته‌وه