ڤیدیۆ: خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ت ته‌نها به یه‌ك په‌نجه‌ی كاره‌كانی ده‌كات
وێستگە ستایل-
ته‌یب موعته‌سه‌م خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ته و خه‌ڵكی ڕه‌واندزه و ته‌واوی جه‌سته‌ی توشی شێرپه‌نجه بووه و ته‌نها یه‌ك په‌نجه‌ی كار ده‌كات و كاری خۆی به‌و په‌نجه‌یه ده‌كات و بژێوی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی پێ په‌یدا ده‌كات.
موعته‌سه‌م ده‌ڵێت" ڕۆژ له دوای ڕۆژ ته‌ندروستیم به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات به‌ڵام كاری خۆم به‌و په‌نجه‌یه‌م ده‌كه‌م و دیزاینی فلێكس و به‌رگی كتێب و مه‌لزه‌مه ده‌كه‌م و مه‌رج نییه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامم ده‌سته وه‌ستان بوه‌ستم " ئه‌م پیاوه خوێنده‌واری نییه به‌ڵام خۆی توانیویه‌تی ببێته مامۆستای خۆی.
یه‌كێك له هاوڕێكانی ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی موعته‌سه‌م ده‌بینم هه‌ست به ژیان ده‌كه‌م و هیوام بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و كاته‌ی ئه‌و لێره نه‌بێت كه‌س ناتوانێت كاره‌كانی بكات ته‌نها خۆی كاری خۆی ده‌زانێت"
PM:04:13:09/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1573
جار خوێنراوه‌ته‌وه