ڤیدیۆ: سه‌نگه‌ر له پرۆگرامی شارا ڕووگیر بوو
وێستگە ستایل-
سه‌نگه‌ر كه‌مال میوانی پرۆگرامی شارا بوو و كه تیایدا چه‌ندین به‌رهه‌می تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌تی دایه‌وه.
ئه‌و كاته‌ی شارا وه‌ك پێشكه‌شكار پرسیار له سه‌نگه‌ر ده‌كات و پێی ده‌ڵێت زۆر حه‌زت له جله و زۆریش ده‌چیته كۆنه سه‌نگه‌ر ڕووگیر ده‌بێت و نایه‌وێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی بداته‌وه و ئه‌م ڤیدیۆیه زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆوه و قسه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌ندێك لایان وایه كه پێویست نییه شارا له‌م جۆره پرسیارانه له پرۆگرامه‌كه‌یدا له میوانه‌كانی بپرسێت.
سه‌نگه‌ر كه‌مال یه‌كێكه له كوڕه به‌ند بێژ و گۆرانیبێژه‌كان و زۆرترین گۆرانیه‌كانی به ڕیتمی خێرایه و هه‌وادارێكی زۆری له‌ناو گه‌نجان هه‌یه.
AM:10:43:05/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 100059
جار خوێنراوه‌ته‌وه