چۆنیه‌تی دروستكردنی كێك به كاكاو و گوێز
وێستگە ستایل-
پێویستیه‌كان:
1- 250 گرام كه‌ره.
2- 100 گرام گوێز.
3- 250 گرام ئاردی سپی.
4- یه‌ك چاره‌ك كه‌وچكی چا پێك پاودر.
5-یه‌ك چاره‌ك كه‌وچكی چا خوێی ورد.
6- 100گرام كاكاوپاودر.
7- 500گرام شه‌كر.
8- 5 هێلكه.
شێوازی دروستكردنی :
پێویسته ( كه‌ره )كه بتوێنیته‌وه‌و كه‌مێك وازی لێبهێنیت تا ساردده‌بێته‌وه، پاشان گوێزه‌كه وردبكرێت به گوێره‌ی ئاره‌ز‌ووت، ئینجا فڕنه‌كه بخرێته سه‌ر گه‌رمی120 گراد، دواترئارده‌كه و پێكین پاوده‌ر و خوێ و كاكا و به‌یه‌كه‌وه له قاپێكی قوڵدا تێكه‌ڵ بكرێت.
پاشان ئه‌گه‌ر به ئامێری دروستكه‌ری هه‌ویری كێك بێت یان به بێ ئامێر پێویسته یه‌ك به دوای یه‌كی هێلكه‌كان تێكه‌ڵ به پێكهاته‌كانی تر بكرێت، له هه‌مانكاتدا كه‌ره تواوه‌كه‌شیان تێكه‌ڵ بكرێت.
له كۆتایدا گوێزه هارشاوه‌كه تێكه‌ڵ به هه‌ویری كێكه‌كه ده‌كه‌یت، پاشان ده‌خرێته ناو سینی یان قاپی تایبه‌ت به فڕن بۆماوه‌ی 45 خوله‌ك پێویسته له ناو فڕندا بمێنێته‌وه.
پاش ته‌واوبو‌ونی له فڕنه‌كه ده‌ریده‌هێنین و ده‌بێن وازی لێ‌بێنین تا سارد ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌م جۆره كێكه ئه‌گه‌ر به گه‌رمی له‌تی بكه‌یت شێوه‌كه‌ی تێك ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه پێویسته به ساردی له‌ت بكرێت.
س: چۆنیه‌تی دروستكردنی خواردن
AM:10:54:02/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5169
جار خوێنراوه‌ته‌وه