ئه‌م هۆكارانه واده‌كات خانمانی كۆری هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن و بیر له منداڵبوون نه‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
به‌م دواییانه ژماره‌ی خانمه قه‌یره‌كان له كۆریای باشوور ڕووی له زیاد بوون كردوه و ته‌نانه‌ت خانمان له به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوان دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ڕێژه‌ی منداڵبوون له ناویاندا زۆر كه‌می كردوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ڕووی له كه‌م بوون كردوه.
جانگ یونگ هوا گه ته‌مه‌نی 24 ساڵه ده‌ڵێت" هیچ پلانم نییه كه منداڵ بخه‌مه‌وه چونكه نامه‌وێت ئازاری جه‌سته‌ی ببینم و جگه له‌وه‌ش منداڵبوون له كاركردن و ژیان دوام ده‌خات" ئه‌م خانمه سه‌رقاڵی كاری دیزاینه‌ری وێنه كارتۆنیه‌كانه له ئه‌نته‌رنێت و ئاماده نییه كاره‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات له پێناو ئه‌وه‌ی منداڵ بخاته‌وه و ده‌یه‌وێت خه‌ون و ئاواته‌كانی بهێنێته دی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی خێزانێكدا سه‌رقاڵی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ بێت.
تشۆی مون جیونگ له چوار ده‌وری یه‌كێك له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای پایته‌ختی سیئۆل ده‌ژی و ده‌ڵێت"ئه‌و كاته‌ی دووگیان بووم سه‌رۆك كاره‌كه‌م پێی وتم كه دوای ئه‌وه‌ی منداڵم ببێ ئه‌وه منداڵه‌كه‌م ده‌بێته پله‌یه‌كی ژیانم و كاره‌كه‌م ده‌بێته پله دوو، ئایا ده‌توانیت له كاره‌كه‌ت به‌رده‌وام بیت؟" وچه‌ندین جار ئه‌م پرسیاره‌ی به شێوه‌یه‌كی توند و تیژ لێ پرسیم ، من وه‌ك ژمێریار كارم ده‌كرد دوای نزیك بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی منداڵبونه‌كه‌م به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌م زیاتر په‌ستانی كاری خسته سه‌رم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كاره‌كه‌م بكێشمه‌وه"
ئه‌م خانمه ده‌شڵێت" ئه‌وكاته‌ی كارم ده‌كرد له‌به‌ر زۆری كاره‌كان هه‌ستم به له‌رزینی جه‌سته و ده‌سته‌كانم ده‌كرد و كاتێك چاوم كرده‌وه له نه‌خۆشخانه بووم و یه‌كێك له هاوڕێكانم به ئه‌مبولانس منیان گه‌یاندبوه ئه‌وێ"
جانگ ئافره‌تێكی دیكه‌یه و ده‌ڵێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامه‌وێت له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێك په‌یوه‌ندی ببه‌ستم چونكه دواتر تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و وێنانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه له ئه‌نته‌رنێت كه له‌لایانه و ئه‌مه له ئێستادا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی خانمه كۆریه‌كانه"
له ڕاپرسیه‌كدا كه له لایه‌ن په‌یمانگایه‌كی كۆری بۆ تاوان ئه‌نجامدراوه تیایدا ئه‌وه هاتووه %80 ی ئافره‌ت له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام ئازار ده‌درێن .
جگه له‌وه‌ی خوێندنی حكومی له‌و وڵاته‌دا بێ پاره‌یه به‌ڵام خێزانه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان بخه‌نه به‌ر خوێندنی شوێنه ئه‌هلیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان وانه‌ی زیاتر وه‌ربگرن و زیره‌كتربن و ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵ ده‌خه‌نه‌وه و خێزان دروست ده‌كه‌ن.
PM:04:07:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 23464
جار خوێنراوه‌ته‌وه