‌به‌وێنه‌... یەکێک لە کۆنترین هەڵکۆڵراوەکانی دوونیا لە کوردستانە

وێستگە ستایل-

داتاشراوەی پاشای کوردی لولوبی(ئانوبانینی) دەوروبەری ٢٢٠٠ ساڵ پ.ز ،ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،سەرپێڵی زەهاو ئەوەی لە نەخشەکەدا دەبینرێت پادشا ئانوبانینیە بەکەلوپەلی سەربازیەوە  کە لەبەرامبەریدا خواوەند عەشتار دەبینرێت دوو دیلی بە دەستەوەیە،لە ژێرپێی پادشاشدا ٧ دیل دەبینرێت بەڕوتی کە یەکیان لەژێرپێی پادشادایە و یەکەم کەسیش تاجی پادشایەتی لەسەرەو بە تاجی پادشایەتیەکەیدا وادیارە سەر بەنەتەوەی (پارس_فارس)بێت.

ئەوەی زۆر گرنگە ئەو نوسینەیە لەسەر نەخشەکە هەیە بەزمانی ئەکەدی کە ئەمە دەقەکەیەتی:

( ئانوبانینی پادشای بەتوانا،پادشای لولوبی نەخشی خۆی و نەخشی خواوەندی عەشتاری لەسەر کێوی باتیر نەخشاند.ئەوکەسەی ئەم داتاشراوەو ئەم نەخشە لەناو بەرێت، بەر نەفرەتی خواوەند ئانو،ئانوتروم ،بل،بلیت،رامان،عەشتار،سین ،شمش، بکەوێت و دووپشتی ئەو بەبابڕوات.)

لولوبیەکان بەشێکن لەدانیشتوانی کۆنی کوردستان کە لە هەزارەی سێ یەمی پێش زاین لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی دەوروبەری سلێمانی و شارەزور و دەوروبەری دەریاچەی سیروان ژیاون .

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏رسم‏‏ 

لەنوسینی سۆمەری و ئەکەدیەکاندا بە (لولو ،لولومی ،لولوبی) ناویان هاتوە و بەخەڵکانێکی جەنگاوەر ناسراون،بەتایبەت لە سەردەمی نەرامسین پاشای ئەکەدیەکاندا کە لە 2273 بۆ 2219 پ.ز حوکمی کردوە کە هێرشی کردوەتەسەر لۆلۆبیەکان لە سەر بەردێک سەرکەوتنەکەی تۆمار کردوە کە ئێستا لە مۆزەخانەی لۆڤەرە لەپاریس ،هەروەها لە دەربەندی گاوریش لە قەرەداخ لەسلێمانی داتاشراوەیەکی تری بەجێ هێشتوە کەتێی دا سەرکەوتوە بەسەر لۆلۆبیەکاندا.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‏شجرة‏، و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏ و‏طبيعة‏‏‏

لۆلۆبیەکان یەکێک بون لە دەوڵەتە گەورەکانی هەزارەی سێهەم کە چەندین پادشا حوکمی کردوە بەڵام تا ئێستا نازانرێت پایتەختەکەیان دەکەوێتە کوێوە ،بۆیە بەدۆزینەوەی پایتەختەکەیان نهێنی گەورە لەسەر ئەم بەشەی مێژووی نەتەوەکەمان ڕونتر دەبێتەوە.

یەکێک لەبەهێزترین پادشاکانیان (شائانوبانینی)ە کە ناوەکەی بەمانای خوای ئاسمان دێت،ئەم پادشایە یەکێک لە کۆنترین و دەگمەن ترین نەخشەکانی جیهانی لە کوردستان بۆ بەجێ هێشتوین لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو ،لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

ئا: ڕزگار شێخ قادر 


PM:04:43:13/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 8775 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌