بۆچی مه‌له‌وانه‌كان له‌كاتی مه‌له كردن‌دا كڵاوی تایبه‌ت ده‌كه‌نه سه‌ریان؟
وێستگە ستایل-
مه‌له‌كردن یه‌كێكه له‌و وه‌رزشانه‌ی ده‌توانرێت له چوار وه‌رزی ساڵدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه شاره‌زای مهلهكردنن و بۆ پاڵه‌وانێتی و بردنه‌وه‌ی نازناو ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ڕێگه‌ی جیاواز به‌كارده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مه‌له‌وانی.
یه‌كێك له‌و ته‌كنیكانه‌ی مه‌له‌وانه‌كان به‌كاریده‌هێنن به‌كارهێنانی كڵاوی تایبه‌ته له‌كاتی مه‌له‌كردندا له‌گه‌ڵ چاویلكه‌ی جێگیر و زۆر كات له‌جیاتی یه‌ك كڵاو دوو كڵاو به‌كارده‌هێنن له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره.
1- هۆكاری یه‌كه‌م: كڵاوی یه‌كه‌م ده‌كه‌نه سه‌ریان وه‌ك پارێزه‌ر و دواتر چاویلكه‌ی goggles و دواتر كڵاوی دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاویلكهكهیان لێ نه‌كه‌وێت و له چاویاندا جێگیر بێت.
2-هۆكاری دووه‌م : كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی پێچه‌وانه‌ی ئاوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر كار له ڕوخساری مه‌له‌وانه‌كه بكات.
كڵاوی یه‌كه‌م پێكهاته‌یه‌كی مه‌تاتی لاستیكی هه‌یه و ئه‌گه‌ر به ته‌نها له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه له‌كاتی مه‌له كردن‌دا چرچ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه كڵاوی دووه‌م كه له سلیكۆن دروستكراوه ده‌كرێت به‌سه‌ر كڵاوی یه‌كه‌مدا و ئه‌مه‌ش واده‌كات جوڵه‌ی سه‌ر زیاتر هایدرۆ دينامیكی بێت.
AM:09:42:12/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5506
جار خوێنراوهتهوه