‌ده‌بێت له‌م كاتانه‌دا داوای لێبوردن له‌ منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت

وێستگە ستایل-

داوای لێبوردن ڕه‌فتارێكی شیاوه‌ گه‌وره‌ی و به‌خشنده‌ی‌ مرۆڤ ده‌نوێنێت زۆر گرنگه‌ دایك و باوك منداڵه‌كانیان فێری لێبورده‌ی‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا پێویسته‌ له‌م كاتانه‌دا داوای لێبوردن له‌ منداڵه‌كانیان بكه‌ن.

1- ئەوكاتەی بەسەر ڕوخساری منداڵەكەتدا هاوار دەكەیت ئەوە دواتر داوای لێبوردنی لێیكە .

2- ئەوكاتەی منداڵەكەت توشی ڕوگیری كردبێت  ئەوە داوای لێبوردنی لێیكە .

3- هەندێكجار كە مێشكت لە دەست دەدەیت و توڕە دەبیت و توڕەی خۆت بەسەر ئەودا خاڵی دەكەیتەوە .

4- هەركاتێك وەك دایكێك پابەند نەبویت بەو بەڵێنانەی بە منداڵەكەتت داوە ئەوە داوای لێبوردنی لێبكە .

ئاگاداربە كاتێك داوای لێبوردن دەكەیت ئاگاداری كاتەكە بە :

1- داوای لێبوردن لە منداڵەكەت مەكە ئەو كاتەی توڕەیە ، چاوەڕێ بكە هەتا هێور دەبێتەوە.

2- ئەو كاتەی داوای لێبوردن لە منداڵەكەت دەكەیت دەبێت بزانیت چی دەڵێیت چونكە تەواوی ئەو وشانەی لەكاتی داواكردنی لێبوردن لە منداڵەكەت بەكاریدەهێنیت كاردانەوەی دەبێت لەسەر دەرونی منداڵەكەت .

3- هەوڵبدە ئەو ئازارەی بە منداڵەكەتت گەیاندوە لەكاتی توڕەبونتدا لەڕێی كڕینی پارچەیەك شۆكۆلاتە یان ئایسكرێمێكەوە كۆتای بە بابەتی توڕەبوونی تۆ لەو بهێنیت .

4- دوای تەواو بوونی بابەتەكە لە نێوان تۆ و منداڵەكەت بەڵێنی ئەوە بەیەكتر بدەن نە ئەو ئەو كارە دوویارە بكاتەوە و نە تۆش توڕە ببیت لەو بۆ ئەوەی هەڵەی خۆی بزانێت و ئەنجامی نەداتەوە.

هەمیشە هەوڵبدە نمونەیەك بیت بۆ بەخشندەی و خۆشەویستی بۆ منداڵەكەت  هەتا لە تۆوە دوو وانە فێر ببێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەو هەڵەیەی ئەنجامی داوە ئەنجامی نەداتەوە و لە هەمان كاتدا ئەگەر هەڵەی بەرامبەر تۆ و هەر كەسێكی دیكە كرد زوو داوای لێبووردن بكات.


PM:02:10:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 5675 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌