ئه‌م كه‌سانه به‌خته‌وه‌رن
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی ئۆهایۆ ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌واوی كاره‌كانی ژیایانیان به پرۆگرام به‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌وه كه‌متر به‌خته‌وه‌رن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ پلان كارده‌كه‌ن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Science Alert بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا 163 خوێندكار به‌ژداریان كردوه و كراون به دوو گروپه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م پرۆگرامێكی تایبه‌تیان پێ دراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان بكه‌ن و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م سه‌رپشك كراون له كاره‌كانیان .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو ئه‌و خوێندكارانه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بوون و خۆیان سه‌ر پشك بوون له كاره‌كانیان و پابه‌ند نه‌كرابوون زیاتر هه‌ستیان به به‌خته‌وه‌رری ده‌كرد له چاو كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م .
زاناكان ده‌ڵێن" ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چالاكی جیاواز له ڕۆژه‌كانی ژیانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن زیاتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌واوی ڕۆژه‌كانی ژیانیان به یه‌ك پرۆگرام به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
PM:02:01:06/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 7362
جار خوێنراوه‌ته‌وه