‌ڤیدیۆ: هونەر بە مۆبایل كلیپێكی تۆماركرد

وێستگە ستایل-

گۆرانیبێژ هونەر برای هەڵوێست رایدەگەیەنێت بەمەبەستی گەشتكردن چووە بۆ وڵاتی ئازەربایجان، لەوێش بە فرسەتی زانیوە گۆرانییە نوێیەكەی كلیپ بكات و لەناچاریدا بە مۆبایل وێنەی گرتووە.

هونەر لە لێدوانێكدا بۆ وێستگە ستایڵ رایگەیاند، گۆرانی (ناتوانین) لە تێكست و میلۆدی هەڵوێستی برایەتی و ئاماژەی بەوەكرد، پێشتر هەڵوێست ئەو گۆرانییەی بۆ خۆی ئامادەكردبوو، بەڵام ئەو بەدڵی بووە و هەڵوێست پێی داوە.

سەبارەت بە شوێنی كلیپكردنی گۆرانییەكەش، هونەر دەڵێت "بەمەبەستی گەشت چوومە وڵاتی ئازەربایجان، لەلایەن میران بورهان بە مۆبایل وێنەیان گرتووە و لەلایەن بڕیار فەتاحیش مۆنتاژ كراوە".

ناوبراو خۆشحاڵە بۆ داهاتوو لەگەڵ هەڵوێستی برای گۆرانی هاوبەش پێكەوە بڵاوبكەنەوە.

شەوی پێنجشەممەی رابردوو هونەر گۆرانی (ناتوانین)ی بڵاوكردەوە كە یەكەم بەرهەمی كلیپكراویەتی.


AM:11:00:05/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌