به‌وێنه...سۆزان له‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
وێستگە ستایل-
سۆزان كه‌مال پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردماكس ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و كه‌ناڵه ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت چیتر له كه‌ناڵی نێت تیڤی ده‌رده‌كه‌ومه‌وه.
له‌ڕێی پۆستێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌م خانمه نوسیویه‌تی"من سۆزان كەمال بۆ لەمەودوا لەوێستگەیەكی میدیایمدا لە كەناڵی نێت تی ڤی لەگەلتان دەبم ئەزیزانم با پێش هەمو ئەو زمانانە بكەوم كە دەڵێن بۆ هەر رۆژەو بە كەناڵێكەوەیت میدیا بە گشتی بریتیە لە بینراو بیستراو خوێندراو من سەرەتا بە میدیای بیستراو خوێندراو دەستمپێكردوە وە من بۆ سەركەوتنم لەكارەكە هەوڵ ئەدەم نەك تەنها ببمە پركراوەی كاتی كەناڵ وبۆ پێویستی كەنال بەكار بهێندرێم بۆیە قەت لە جێەك نامێنمەوە كە كەسێك حەزوتوانای بۆ ئیش هەبێت ئیهمال بكرێت و كاتی پێویست كاری پێبكرێت بۆیە تكایە كاتێك لە نزیكەوە هیچ شتێكت نەزانی راستەو خۆ بریاری نا دروست مەدە"
ده‌شڵێت"بۆ زانیاریشتان من، ماوەیەك زۆریش كارم لەگەڵ نیت تیڤی كردوەو وە ئێستاش بە خۆشحاڵیەكی زۆرەوە درێژەی كاری میدیایم لەگەڵ ئەم كەنالە دەبێت "
ئه‌م خانمه دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له كه‌ناڵی NRT2 چووه كه‌ناڵی كوردماكس و دوای ماوه‌یه‌ك كاركردن له‌و كه‌ناڵه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بچێته نێت تیڤی.
AM:09:37:05/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 52690
جار خوێنراوه‌ته‌وه