پێنج ههنگاو بۆ ئهوهی منداڵهكهت درۆت لهگهڵ نهكات
وێستگە ستایل-
بهشێك له دایكان و باوكان گرفتی ئهوهیان ههیه منداڵهكانیان درۆیان لهگهڵ دهكهن، ئهگهر تۆش ههمان كێشهت ههیه ئهوه دهتوانیت سوود لهم بیرۆكانه وهربگریت بۆ ئهوهی چیتر لهم گرفته ڕزگارت ببێت.
1- هاوار مەكە بەسەر منداڵەكەتدا :
ئەوكاتەی منداڵەكەت كەتنێك دەكات هەر زوو مەكەوەرە هاواركردن بەسەریدا چونكە تۆ بەم ڕەفتارەت وادەكەیت ئەو لێت بترسێت و هەمیشە درۆت لەگەڵ بكات و ڕاستیت پێ نەڵێت ، ڕەنگە كەمێك قورس بێت بۆت بەڵام باشتر وایە بەهێواشی پرسیاری ئەوەی لێ بكەیت كە كارەكە كێ كردویەتی و دواتر ڕێنمووی بكەیت بۆ ئەوەی دووبارەی نەكاتەوە .
2- كەرامەتی منداڵەكەت مەشكێنە و وورەی بەرزبكەرەوە :
ئەگەر خۆت وەڵامی پرسیارەكە دەزانیت ئەوە پێویست ناكات پرسیاری لێ بكەیت كێ كارەكەی كردوە و دەتوانیت شێوازی پرسیاركردنەكەت بگۆڕیت بۆنمونە لەجیاتی ئەوەی بپرسیت "ئەركەكانی خوێندنگەت تەواو كردوە ؟ "پێی بڵێ" نیازت هەیە چی بكەیت دوای تەواو كردنی خوێندنی وانەكانت ؟" بەم شێوەیە ناچاری ناكەیت بۆ ئەوەی درۆت لەگەڵ بكات و لە هەمان كاتدا وەڵامی ڕاستی خۆتت دەست دەكەوێت .
3- ئەوكاتەی ڕاستی وت پاداشتی بكە :
كاتێك منداڵەكەت ڕاستیتت پێ دەڵێت تەنانەت ئەگەر بابەتەكە زۆر ساددەش بێت ئەوە پێویستە لەسەرت ڕێزی منداڵەكەت بگریت و هەمیشە پاداشتی بكە ئەگەر بە قسەو دەربڕینیش بێت بۆ ئەوەی هەرگیز درۆت لەگەڵ نەكات .
4- لێی خۆشببە :
ئەوكاتەی منداڵەكەت بزانێت تۆ میهرەبانیت و ئازاری نادەیت ئەوە هیچت لێ ناشارێتەوە و پەنا بۆ درۆكردن نابات لەگەڵت ، لەبەر ئەوە باشتر وایە هەمیشە میهرەبان بیت لەگەڵی.
5- خۆشەویستی بە منداڵەكەت ببەخشە :
لەم دۆخەدا منداڵەكەت لەسەر ئەوە ڕادێت كە دایك و باوكی خۆشیان دەوێت لەبەر ئەوە وتنی ڕاتستیەكان هیچ لە خۆشەویستی ئەوان ناگۆڕێت و ناچار نابێت درۆ بكات .
6- خۆتان درۆ مەكەن :
منداڵ تەماشای گەورەكەی دەكات ئەوكاتەی تۆی دایك یان باوك درۆ لەگەڵ هاوڕێكەت دەكەیت ئەوە باش بزانە منداڵەكەت چاودێری ڕەفتارەكانت دەكات و ئەمە دوبارە دەكاتەوە لەگەڵت .
AM:10:48:19/07/2018
ئهم بابهته 7872
جار خوێنراوهتهوه