به‌وێنه... زمانی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بخوێنه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه زانینی ئه‌وه‌ی له مێشكی به‌رامبه‌ره‌كه‌تدا گوزه‌ر ده‌كات كارێكی ئاسان نه‌بێت به‌ڵام ڕه‌نگه له‌ڕێی چه‌ند ڕه‌فتار و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی زمانی جه‌سته‌یه‌وه له چه‌ند نهێنیه‌ك تێبگه‌یت.
بێ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت قسه‌ت بۆ بكات به ڕژێه‌ی %55 ته‌نها له زمانی جه‌سته‌یه‌وه ده‌توانیت لێی تێبگه‌یت ئاخۆ ده‌یه‌وێت چی بڵێت یان چۆن له‌باره‌ی تۆوه بیر ده‌كاته‌وه.
1- چاوه‌كانی دابخات:
ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك قسه‌ت بۆ ده‌كات و زۆرینه‌ی ئه‌و كاته‌ی بۆ تۆ ده‌دوێت چاوه‌كانی دابخات ئه‌وه مانای وایه ده‌یه‌وێت بابه‌تێكت لێ بشارێته‌وه و له تۆ ماندوه و ئه‌و كاته‌ی چاوی چا داده‌خات له‌به‌رچاوی ون ده‌بیت.
2-ده‌ستی به ده‌میه‌وه بگرێت:
كاتێك كه‌سێك بیه‌وێت بابه‌تێك باس نه‌كات ئه‌وه ده‌ست به ده‌م و چه‌ناگه‌یه‌وه ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وشانه نه‌ڵێت كه نایه‌وێت و ڕه‌نگه چه‌ند جارێك بكۆكێت بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه گۆڕێت.
3-به‌شێك له ده‌سكی عه‌ینه‌كه‌كه‌ی بخاته ده‌مه‌یه‌وه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر بابه‌تێك دودڵن و دڵه ڕاوكێیان هه‌یه ئه‌وه عه‌ینه‌ك یان قه‌ڵه‌م یان عه‌ینه‌كه‌كه‌ی ده‌خاته ده‌میه‌وه و جوینی بنێشت له‌كاتی قسه‌كردنی بۆتۆ هه‌مان مانای هه‌یه.
4-ڕوخساری ده‌ربخات و ده‌ستی بخاته ژێر چه‌ناگه‌ی:
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه‌دا نیشاندراوه بخاته ژێر چه‌ناگه‌ی و ڕوخساری ده‌ربخات ئه‌وه مانای وایه خۆشی ده‌وێیت و ده‌یه‌وێت به‌تۆ بڵێت "ئه‌وه منم و ده‌توانیت ئه‌وه‌نده‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌یت ته‌ماشام بكه".
5-ده‌ستی به ملیه‌وه بگرێت:
ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ت له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بینی ئه‌وه مانای وایه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تێك بدات و جار جار له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ته‌ماشای سه‌ر و خوار ده‌كات و له بیر كردنه‌وه‌ی قوڵدایه.
6- قۆڵه‌كان دابخات:
زۆر كات ئه‌مه ده‌بینین ئه‌و كاته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌م جۆره به‌رامبه‌رت دانیشت ئه‌وه مانای وایه له هه‌ندێك بابه‌تدا هه‌ست به باشی ناكات ڕه‌نگه هه‌ندێكجار هه‌ست به خۆشحاڵی نه‌كات ئه‌و كاته‌ی به‌رامبه‌رت دانیشتوه.
AM:11:50:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 21625
جار خوێنراوه‌ته‌وه