هۆكاری توشبوونی منداڵ به جه‌ڵته‌ی مێشك و نیشانه‌كانی
وێستگە ستایل-
جه‌ڵته‌ی مێشك له منداڵدا یه‌كێكه له حاڵه‌ته مه‌تر سیدراهكان ، یه‌كێكه له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كانی دڵ كه توشی خانه‌كانی ده‌ماغ ده‌بێت به‌هۆیه‌وه ناڕێكی له فه‌رمان و كاره‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار ڕوده‌دات و خوێن به ئاسانی له دڵه‌وه ناچێت بۆ سه نتهره جیاوازه‌كانی مێشك و ده‌ماغ و ئه‌مه‌ش واده‌كان ئۆكسجین و خۆراكی پێویست نه‌گاته مێشك و بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك خانه‌كانی مێشك له كارده‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌كه‌ویت ئه‌وه زیانی گه‌وره به ته‌واوی خانه‌كانی مێشكی ده‌گات.
هۆكاری توشبوونی منداڵ به جه‌ڵته‌ی مێشك چییه؟
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته ناته‌واوی ملوله‌كانی خوێنی جه‌سته‌ی منداڵه و هه‌ندێك جۆری نه‌خۆشی خوێن و گیرانی خوێن به‌ره‌كان كه به‌رپرسن له گواستنه‌وه‌ی خوێن بۆ مێشك و ده‌ماغ ، چونكه چه‌ند ملوله‌یه‌كی ووردی خوێن هه‌یه كه به‌رپرسه له گواستنه‌وه‌ی خوێن بۆ مۆخ ئه‌و كاته‌ی بڕێكی زۆری خوێن به‌م ملوله وردانه‌ی خوێندا بڕوات هۆكار ده‌بێت بۆ ته‌قینی .
نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به جه‌ڵته‌ی مێشك:
1-قورسی ڕۆشتن:
ئه‌و كه‌سه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشك لێی بدات ناتوانێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بجوڵێت و ڕۆشتنی نا ئاسایی ده‌بێت و هاوسه‌نگی جه‌سته‌ی تێكده‌چێت و ئه‌گه‌ر هه‌ستێت ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك هه‌ست به سه‌رگێژخواردن ده‌كات و دواتر ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا.
2-نه‌توانینی قسه كردن:
یه‌كێك له نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به جه‌ڵته‌ی مێشك نه‌مانی توانای قسه‌كردنه.
3-هه‌ستكردن به سڕبوونی ده‌ست و پێكان:
ئه‌و منداڵه‌ی توشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێت هه‌ست به سڕبوونی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌كات و ده‌ست و پێكانی مێروله ده‌كات.
4-لاوازبوونی توانای بینین:
یه‌كێك له نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به جه‌ڵته‌ی مێشك لاوازبوونی توانای بینینه یان دوو هێنده بوونی شته‌كان له‌پێش چاوی ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ناڕێكیهیه كه له توانای بینینی منداڵه‌كه‌دا دروست ده‌بێت.
5-ئازاری سه‌ر:
هه‌ستكردن به ئازاری سه‌ر یه‌كێكه له نیشانه باوه‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك به‌جۆرێك ته‌واوی ڕوخساری به سه‌ریه‌وه ئازاری ده‌بێت.
AM:09:21:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6694
جار خوێنراوهتهوه