‌نیشانەكانی تووشبوون بەمەلاریا

وێستگە ستایل-

مەلاریا ئەو نەخۆشییە كەهەڕەشە لەمرۆڤایەتی دەكات و ساڵانە لەجیهاندا زیاتر لە 250 ملیۆن كەس تووشی مەلاریا دەبن.

ڕێكخراوی تەندر‌وستی‌ جیهانی‌ WHO لەو بڕوایەدایە ساڵانە نزیكەی 650 هەزار كەس لەجیهاندا بەنەخۆشی مەلاریا گیان لەدەست دەدەن.

مەلاریا، بەهۆی مشەخۆرێكەوە لەڕێگەی مێشولەوە دەگوازرێتەوە و مرۆڤ تووشی دەبێت، كە ئەو مشەخۆرە پێی دەوترێت پلازمۆدیوم.

نیشانەكانی تووشبوون بەنەخۆشی مەلاریا:

- لەرز و تایەكی بەهێز و ژانە سەر.
- دەردانی ئارەقێكی زۆر.
- سكچوون، هێڵنج‌ و ڕشانەوە.
- وشكە كۆكە  و توند بوونی هەناسە.
- هەست كردن بە ماندوویەكی زۆر.

مەلاریا، لە ئێستادا لەوڵاتانی كیشوەری ئەفریقیا و هیندستان بە ڕادەیەكی زۆر بڵاوە و مەلاریا بۆ منداڵان، نەخۆشیەكی مەترسیدارە و ئەگەری گیان لەدەستدانی لێدەكەوێتەوە و بەڕشاندنی دەرمانی لەناوبەری مێش و مەگەز لە وەرزی بڵاوبوونەوەیان، هۆیەك لەهۆیەكانی توش بوون بەمەلاریا كەم دەبێتەوە.

ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی


PM:01:07:14/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌