بەکارهێنەرانی کیریاتین ئاگاداری ئەم رێنماییانە بن
وێستگە ستایل-
له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری خانمان بۆ خاوكردنه‌وه‌ی قژیان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ی په‌نا بۆ به‌كارهێنانی كیریاتین ده‌به‌ن، وه‌ك ناسراویشه كیریاتین قژ ده‌گه‌شێنێته‌وه و بریقه‌داری ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی زۆری مادده‌ی كیمیاییه‌وه له پێكهاته‌ی كرێمی كیریاتیندا بێ گومان بێ زیانیش نیه.
1-كیریاتین به باشترین چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ قژ داده‌نرێت، چونكه برێكی زۆر مادده‌ی "فورمالدهاید و پرۆتینی" تێدایه، باشترین سه‌رچاوه‌یه بۆ قژ.
2-دڵنیا به‌ره‌وه له بری ئه‌و كیریاتینه‌ی بۆ قژه‌كه‌ت به‌كاردێت، چونكه توێژینه‌وه نوێیه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن، چونكه زیان هه‌یه و ده‌بێـه هۆی سوتان و هه‌ڵوه‌رینی قژه‌كه‌ت.
3-به‌ركه‌وتنی كیریاتین به بێخی قژه‌كه‌ت مه‌ترسیداره، هۆكاره بۆ بوونی كرێش قژ و هه‌ڵوه‌رینی.
4-كاتێك كیریاتین به‌كارده‌هێنیت بۆ قژه‌كه‌ت، پێویسته تا 3 رۆژ به‌هیچ جۆرێك هیچ پارچه قوماشێك لێ نزیك نه‌كه‌یته‌وه و ته‌نها به شامپۆ تایبه‌ته‌كه‌ی كیریاتین بیشۆ.
5-بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی باش پێویست دوای به‌كارهێنانی كیریاتین، پێویسته بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته دووربیت له به‌كارهێنانی ره‌نگی قژ.
6-له‌دوای به‌كارهێنانی كیریاتین، واز له له به‌كارهێنانی ئامێری گه‌رمی بهێنه، چونكه قژه‌كه‌ت ده‌سوتێت و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌رین ده‌روات.
سەرچاوە:mbc
AM:11:20:13/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4506
جار خوێنراوه‌ته‌وه