كاتێك دوو خۆشه‌ویست له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه بۆچی خه‌مبار ده‌بن؟
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار بارودۆخ پێویست به‌وه ده‌كات دوو كه‌س ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كیشیان خۆش بوێت له‌یه‌كتر جیابنه‌وه به‌ڵام ئه‌م جیابونه‌وه‌یه زۆر كات خه‌مباری بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات .
شارەزایەكی بواری دەرونی دكتۆرە كلۆد گریب دەڵێت " ئەو كاتەی دوو كەس یەكتریان خۆش دەوێت و لە پڕێكدا پەیوەندی نێوانیان كۆتای پێ دەهێنن ئەوە جیابوونەوەكەیان دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی خەمۆكی و ئارەزوو كردنی مانەوە بە تەنهایی و ڕێك نەكەوتن لەگەڵ دەوروبەر و هەندێكجار مرۆڤ وای لێدێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بە تەواوەتی ئەوە ڕەت بكاتەوە لەگەڵ هیچ كەسێك پەیوەندی دابنێت یان هاوسەرگیری بكات و ئەم بابەتەش دەكەوێتە سەر خودی خۆی لەگەڵ ئەوەی هەموو برینێك لەدوای خۆی شوێنەوار بەجێ دەهێڵێت"
ئەم پسپۆڕە دەرونیە دەڵێت"تەمەنی مرۆڤیش ئەوەندە درێژ نیە بە خەم خواردن لە بەرامبەرەكەی بیباتە سەر لەبەر ئەوە پێویستە دوای جیابوونەوە لەو كەسەی خۆش دەوێت یان مردنی كەسێك كە مرۆڤ لە ژیانیدا خۆشی ویستبێت و هەموو كەوتنێك هەستانەوەی پێویستە بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت"
AM:10:22:12/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9561
جار خوێنراوهتهوه