به چوار ڕێگا خۆشه‌ویستی ژیانت ده‌دۆزیته‌وه
وێستگە ستایل-
دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك كه پڕ به‌دڵی تۆبێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام و بێ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌یت پێویستی به چوار ڕێگا هه‌یه .
1-خۆتبه وهه‌وڵ مه‌ده وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵ ببینیت:
كه‌سایه‌تیت هه‌رچۆنێكه به‌و جۆره‌به و سروشتی خۆت تێكمه‌ده، ئه‌و كاته‌ی ته‌نها وه‌ك ئه‌كته‌رێك له‌به‌ر چاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ڕۆڵ ده‌بینیت ئه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه مه‌به ژیانێكی خۆشت هه‌بێت.
2-متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت:
ئه‌و كه‌سانه‌ی متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه و ده‌توانن بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ژیانیان ئه‌وه ده‌توانن سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ڕابكێشن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه متمانه‌یان به‌خۆیان نه‌بێت ئه‌وه ناتوانن له ژیانیان هیچ كارێك بكه‌ن.
3-كه‌سێكی داخراو مه‌به:
كه‌سه داخراوه‌كان ناتوانن له په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بگه‌نه ئه‌نجام له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه كه‌سێكی كراوه بیت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سنوری خۆت بپارێزیت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س سنورت نه‌به‌زێنێت، به‌مه‌ش ده‌گه‌یته په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ژیانتدا.
4-هه‌مووكات گه‌شبین ببه:
گه‌شبینی وه‌ك موگناتیس وایه به‌رامبه‌ر بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێت، باشتر وایه هه‌موو كات ده‌م به‌خه‌نده و دڵ پڕ له هیوابیت بۆ ئاینده‌ت.
PM:01:44:10/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9523
جار خوێنراوه‌ته‌وه